له سنه په‌رده له‌سه‌ر په‌يكه‌رى عوسمان هه‌ورامى لادرا
K24 – هه‌ولێر:
لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کورستان کۆڕی رێز گرتن لە عوسمان هه‌ورامى (کێمنەیی)، مامۆستای ئاواز و گۆرانیی هەورامی بەڕێوەچوو وهاوکات پەیکه‌ری ئەو هونەرمەندەش پەردەی لەسەر لادرا. بڕیار وایە پەیکەری عوسمان هەورامی لە یەکێک لە شوێنە گشتییەکانی شاری سنە دابنرێ.
ڕێوڕەسمەکە لە لایەن ئەنجوومەنی شارەوانیی و شارەداریی سنەوە بە بەشداری سەدان کەس لە لایەنگرانی دەنگی عوسمان هەورامی و دەیان هونەرمەند و نووسەری رۆژهەڵاتی کوردستان و بەرپرسانی حکوومی و لەوانەش پارێزگار و قائیممەقامی سنە بەڕیوە چوو.
لە کۆڕەکەدا لە لایەن پارێزگاری سنەوە پەردە لەسەر پەیکەری مامۆستا عوسمان هەوارامی لادرا. ئەم پەیکەرە لە لایەن هونەرمەندی کورد هادی زیائەددینییەوە دروست کراوە، بڕیار وایە لە گۆڕەپانی غەفوور لە ناو شاری سنە دابنرێ. پاریزگاری سنەش بەڵێنی دا لە ساڵی داهاتوو دا خانەی موزیکی کوردستان دادەمەزرێ و پڕۆژەی دروست کردنی بینای تەلای فەرهەنگیش کە 10 ساڵە راوەستاوە وەگەڕ دەخرێتەوە.
بەشێکی دیکە لە ڕێوڕەسمەکە تایبەت بوو بە بڵاو کردنەوە فیلمێکی داکیومێنتاری لەسەر ژیان و سروشت لە هەورامان. هەروەها فیلمێکی کورد لەسەر ژیان و قۆناغەکانی کاریی هونەریی عوسمان هەورامی نمايشكرا.
هەر لە لە ڕێوڕەسمی رێز گرتن لە عوسمان هەورامیدا هونەرمەندی لاوی سنەیی، عادڵ نادری چەند پارچەیەک موزیک و گۆرانی پێشکەش کرد.
هونه‌رمه‌ند عوسمان هه‌ورامی (كێمنه‌یی) ساڵی 1935 له گوندی كێمنه له هه‌ورامانى ته‌خت (رۆژهه‌ڵاتى كوردستان) له‌دایكبووه ، چه‌ند ساڵێكه به هۆی نه‌خۆشی قوڕگییه‌وه وه‌ك رابردوو ناتوانێت گۆرانی بڵێت، به‌ڵام زیاتر له 1000 به‌رهه‌می تۆماركراوی هه‌یه.
عوسمان هه‌ورامى هه‌ر له منداڵییه‌وه هۆگرى ده‌نگى دایكى بووه و دایكى به یه‌كێك له ژنه ناوداره‌كانى هه‌ورامان له بوارى سیاچه‌مانه چڕیندا ده‌ناسرێت و ده‌وترێت ده‌نگخۆشییه‌كه‌ى له دایكییه‌وه بۆى ماوه‌ته‌وه و له كۆڕ و كۆبوونه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى هه‌وراماندا گۆرانى و سیاچه‌مانه‌ى وتووه و ناوبانگى بڵاو بووه‌ته‌وه.
بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵى 1962 له رادیۆی كرماشان گۆرانى له ستۆدیۆ تۆمار كردووه و له‌وێوه خه‌ڵكى كوردستان ئاشنانى ده‌نگى بوونه.
له ساڵى 1982 تیپی موزیكی شنروێ كارى موزیكیان بۆ چه‌ند گۆرانییه‌كى كردووه و له كه‌ناڵى كه‌ركووكى ته‌له‌ڤزیۆنى عێراق چه‌ند به‌رهه‌مێكى تۆمار كردووه و له‌و رێییه‌وه وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كى خاوه‌ن به‌هره و هونه‌رمه‌ندێكى ناوازه ناوبانگى به كوردستاندا بڵاو بووه‌ته‌وه.
له ساڵى 1990 تیپی موزیكی سه‌قز كاسێتێك گۆرانى به موزیكه‌وه بۆ تۆمار ده‌كه‌ن و هێنده‌ى دیكه به‌رهه‌مه‌كانى بڵاوده‌بنه‌وه به كوردستاندا.
ئەو بە بێ مامۆستا فێری موزیک و ئاوازەکانی ناوچەی هەورامان بووە و ئەگەرچی زیاتر لە 25 ساڵە بە هۆی تێکچوونی قورگییەوە نەیتوانیوە گۆرانی بڵێت بەڵام ئێستاش وەک گەورەترین مامۆستای گۆرانیی و سياچه‌مانه ناوی دەبرێت.