به‌ڤیدیۆ.. كازم ساهر گومانه‌كان له‌باره‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی ده‌ڕه‌وێنێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
هونه‌رمه‌ندی عێراقی ناسراو به "قه‌یسه‌ر"، كازم ساهر بێده‌نگیه‌كه‌ی له‌باره‌ی ده‌نگۆی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كچێكی تونسی و هاوسه‌رگیریكردن له‌گه‌ڵیدا شكاند.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده عێراقییه له‌میانه‌ی ئاهه‌نگێكی گۆرانیگوتندا له واشنتۆن، رووی قسه‌كانی له جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی كرد و، له‌باره‌ی هه‌واڵی هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كچێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵی توونسیدا گوتی، "راسته ئه‌و كچه تونسیه‌م نیشان كردووه، به‌ڵام هێشتا هاوسه‌رگیریمان نه‌كردووه".
هه‌روها دووپاتیكرده‌وه، "هه‌ركاتێك به‌فه‌رمی هاوسه‌رگیریمان كرد، له‌جه‌ماوه‌ر نایشارمه‌وه و به ئاشكرا پێیانڕاده‌گه‌یه‌نم"، هه‌روه‌ها داواشی له جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی كرد، به‌هوی ئه‌و په‌یوه‌ندییه خۆشه‌ویستییه له‌ناكاوه، هه‌ست به نیگه‌رانی نه‌كه‌ن.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، ئاماده‌بووانی ئاهه‌نگه‌كه، به چه‌پڵه‌ڕێزان پێشوازییان له‌و راشكاویه‌ی قه‌یسه‌ریانكرد و پیرۆزباییان لێ‌كرد، به‌شێكیش له جه‌ماوه‌ر به هه‌لهه‌له دڵخۆشی خۆیان ده‌ربڕی.
به‌ڵام له گرته ڤیدیۆیه‌كه‌دا ده‌نگی كه‌سێك ده‌بیسترێت، كه به توونێكی به‌رز به كازم ساهر ده‌ڵێت، هه‌ر به "سینگڵی" بمێنه‌ره‌وه، واتا هاوسه‌رگیری مه‌كه.
كازم ساهر گۆرانیبێژ و ئاوازدانه‌رێكی عێراقییه، له ساڵی 1957 له شاری موسڵ له‌دایك بووه و، به‌ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی سامه‌ڕایه. ناوبراو جگه له‌وه‌ی كه‌سێكی عێراقییه، هه‌ڵگری هه‌ردوو ره‌گه‌زنامه‌ی قه‌ته‌ری و كه‌نه‌دییه. له هاوسه‌ری یه‌كه‌مه‌وه دوو كوڕی به‌ناوه‌كانی ویسام و عومه‌ر هه‌یه و، له دایكی دوو منداڵه‌كه‌ی جیابووه‌ته‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه هه‌واڵی دووه‌م هاوسه‌رگیری قه‌یسه‌ر له‌گه‌ڵ كچێكی تونسی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه، كه 31 ساڵ له‌خۆی بچووكتره.
H.B