لە عێراق زیاتر لە 9 ملیۆن كەس مووچە خۆری حكومەت

راوێژكارێكی سەرۆكی حكومەت ئاشكرای دەكات

K24 - ھەولێر

لە عێراق 9 ملیۆن و 500  ھەزار كەس مووچە لە حكومەت وەردەگرن بەو مانایەی لە ھەر سێ كەسێك یەكێكان مووچە خۆری دەوڵەتن.

مەزھەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری ئابووری سەرۆك وەزایرنی عێراق رایگەیاندووە، عێراق چوار ملیۆن فەرمانبەر و نزیكەی سێ ملیۆن و  400 ھەزار كەسیش خانەنشینی ھەیە و مووچەی خانەنشینی وەردەگرن، ھەروەھا دوو ملیۆن ھاووڵاتیش سوودمەندن لە تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی و لە كۆی گشتی 9  ملیۆن و 400 ھەزار كەس مووچە لە دەوڵەت وەردەگرن.

راوێژكارەكەی حەیدەر عەبادی ئەوەشی راگەیاندووە، بۆ دابینكردنی مووچە، ساڵانە پێویستیان بە 36 ملیار دۆلار ھەیە.

ئەوەش لە كاتێكدایە بەغدا رەخنە لە ھەرێمی كوردستان دەگرێت بەوەی كە ژمارەی مووچە خۆرانی زۆرە.