له جیهاندا 23 ملیۆن كۆرپه‌ی كچ له‌بار براون
K24 – هه‌ولێر:
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستووه، له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا زیاتر له 23 ملیۆن كۆرپه‌له‌ی كچ بێسه‌روشوێنكراون، یاخود به‌ر له له‌دایكبوون له‌بار براون.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه، ده‌سه‌ڵاتدارانی چین و هیندستان فشاریان خستووه‌ته سه‌ر خێزانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی كوڕیان هه‌بێت. ئه‌مه‌ش وایكردووه، رێژه‌ی له‌باربردنی كۆرپه‌له‌ی كچ تا دێت زیاتر بێت.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه، نزیكه‌ی 10 ملیۆن و 600 هه‌زار له‌و كچانه‌ی بێسه‌روشوێنن، له هیندستان له‌باربراون و 11ملیۆن و 900 هه‌زاریشیان له چین له‌بار براون.
تیمێكی لێكۆڵه‌ری سه‌نگاپوور، توێژینه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه و به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتوون، كه سیاسه‌تی یه‌ك منداڵیی له چین وایكردووه، خێزانه‌كان بۆ له‌دایكبوونی كوڕێك، چه‌ندین كۆرپه‌ی كچ له بار به‌رن.
توێژینه‌وه‌كه ماوه‌ی 5 ساڵ كاری تێدا كراوه و زانیاری له باره‌ی 202 وڵاتی جیهان كۆكراوه‌ته‌وه.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه، ئه‌وه‌شی به‌ده‌سته‌وه‌داوه، كه ویستی خێزانه‌كان له‌سه‌ر بوونی كوڕ، وایكردووه، له جیهاندا رێژه‌ی كوڕ بگاته %118 و به‌و جۆره له هه‌ر 200 له‌دایكبوویه‌ك، 105یان له ره‌گه‌زی نێرن.
سه‌ره‌ڕای ده‌ركه‌وتنی توانای ژنان له به‌ڕێوبردن و كاركردندا، ته‌نانه‌ت له زۆری ته‌مه‌ندا، به‌ڵام تا ئێستا روون نه‌بووه‌ته‌وه، بۆچی خێزانه‌كان له ناوچه جیاجیاكانی جیهانه‌وه خواستیان له‌سه‌ر كوڕ زیاتره.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر