له ئۆكسفۆرد كتێبى "چۆلهكهكانى بهههشت" بڵاوكرايهوه
K24- ههولێر:
كتێبى "چۆلەکهکانی بەهەشت" ناونيشانى نوێترين کتێبی سمکۆ ئەحمەدە، کە لە 400 لاپەڕە پێکهاتووە و بە سایزی 15 بە 18 سم چاپكراوه و زۆربەی کارە هونەریيەکانی سمکۆ ئەحمەدى تێدا بڵاوكراوهتهوه.
تابلۆکان لەگەڵ ئەوچیرۆکانەی لە پشت کارەکانەوە هاتوون لە شێوازی شیعرو کورتە چیرۆک نووسراون. کتێبەکە بە زمانی کوردی و ئينگلیزی لهچاپدراوه.
دوێنی پێنجشهممه 18ى ئۆكتۆبهر، هونەرمەندی بەناوبانگی بەریتانی جوانا لۆمیلی لە شاری ئۆکسفۆردی بەریتانی کتێبەکەی پێشکەش کرد و هەواڵی بڵاوکردنەوەی راگەیاند.
ئەم کتێبە هەم لە ئۆن لاین وەکو ئی بووک و ئەپل بووک داونلۆد دەکرێ و هەم وەکو کتێبی کلاسیکی لە دەزگای چاپی بلیرب دەتوانرێ ئۆردەر بکرێت. پرۆژەکە کۆمیرشال نییە و تەنها وەکو ئەرشیفێکە بۆ رەنگ و وشەکانی هونەرمەند سمکۆ ئەحمەد.
بڕياره لە ئایندەیەکی نزیکدا لە سەرجەم کتێبخانەکانی کوردستان و وڵاتانی تری جیهاندا بكهوێته بهردهست خوێنهران.