به‌ فه‌رمی هه‌ولێر میوانداریی پاڵه‌وانێتی جامی رۆژئاوای ئاسیا ده‌كات

جامی رۆژاوای ئاسیا لە هەولێر بەرێوەدەچێت

دوای ئەوەی شاندێکی فێدراسیۆنی تۆپی پێ رۆژئاوای ئاسیا سەردانی شاری هەولێریان کرد بە مەبەستی پشکنینی چەند یاریگەیەکی ئەم شارە لەوانەش یاریگای شەهید فڕەنسۆ هەریری، یاریگەی یانەکانی هەندرێن و برایەتی و چەند یاریگا و هۆتێلێک بۆ ئەوەی لە ئامادەیی ئەو یاریگا و هۆتێلانە دڵنیا بن بە مەبەستی میوانداریکردنی جامی رۆژئاوای ئاسیا.

لە لیدوانێکی تایبەت بە کوردستان24 عەبدولخالق مەسعود سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێ عێراق پشت راستی کردەوە کە بەشێکی یارییەکانی جامی رۆژاوای ئاسیا لە هەولێر و بەشێکی دیکەیان لە کەربەلا بەرێوە دەچن.

بریارە جامی رۆژاوای ئاسیا لە مانگی ئابی ئەمساڵ بەرێوە بچێت و چاوەرێ دەکرێت کە هەشت هەڵبژاردە بەشداری بکەن و چواریان لە كه‌ربه‌لا و چواری دیکەشیان لە هەولێر یارییەکانیان دەکەن.