ئه‌مشه‌و له فایناڵی جامی شا هانده‌رانی بارسێلۆنا به‌سه‌ر 2 به‌ره‌دا دابه‌ش بوونه
ئه‌مشه‌و له یاریگه‌ی وان‌دا میترۆپۆلیتانۆی تایبه‌ت به یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له كاتژمێر 10:30 له فایناڵی جامی شای ئیسپانیا بارسێلۆنای كه‌ته‌لۆنی و سێڤییای ئه‌نده‌لووسی به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌و وڵاته، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسپانیا ترسیان له‌وه هه‌یه هانده‌رانی ئه‌و دوو هه‌رێمه ئه‌مشه‌و سووكایه‌تی به سروودی نیشتیمانی ئیسپانیا بكه‌ن.
له توڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هانده‌رانی كه‌ته‌لۆنیا كه پشتگیری بارسێلۆنا ده‌كه‌ن به‌سه‌ر 2 به‌ره‌دا دابه‌شبوون، به‌شێكیان پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له پێناو ئازادكردنی زیندانییه‌كانیان كه به‌هۆی ریفراندۆمی كه‌ته‌لۆنیاوه ده‌ستگیركراون وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك سووكایه‌تی به سروودی نیشتیمانی ئیسپانیا بكه‌ن.
به‌شێكی دیكه‌ش له هانده‌ران داوا ده‌كه‌ن وه‌رزش تێكه‌ڵی سیاسه‌ت نه‌كه‌ن و هیچ ره‌فتارێكی ناشرین و نامۆ له نێو یاریگه ئه‌نجام نه‌ده‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسپانیا په‌یامێكی هه‌ڕه‌شه‌ئامێزیان بۆ هانده‌رانی هه‌ردوولا ناردووه و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه له ئه‌گه‌ری هه‌ر سووكایه‌تییه‌ك به پیرۆزییه‌كانی ئیسپانیا به‌توندی به‌ره‌نگاریان ده‌بینه‌وه.