فەیروز بەرھەمێكی نوێ بڵاودەكاتەوە

kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

لە دوای چەند ساڵێك دابڕان لە كاری ھونەری، ھونەرمەندی بەناوبانگی لوبنانی فەیروز سەرقاڵی بڵاوكردنەوەی بەرھەمێكی نوێیە.

دوای چەندین ساڵ دابران لە كاری ھونەری فەیروز بە گۆرانی بەناوی "لمین" گەڕایەوە ناو ستۆدیۆی تۆماركردنی گۆرانی.

فەیروز كە یەكێكە لە ھونەرمەندە ناسراوەكانی عەرەب خاوەنی ژمارەیەكی زۆری ھەوادارە لەسەر ئاستی جیھانی، گوێگرانی فەیروز لە كوردستانیش ژمارەیان كەم نییە، بەتایبەتی كەسانی بە تەمەن چەندین یادگاریان لەگەڵ تەمەنی فەیروز ھەیە و ئێستاش بە یادی رۆژانی گەنجی گوێی لێدەگرن.