به 10 نمایشی شانۆیی چواره‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆ له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت
K24 - هه‌ولێر:
سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، 17ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2017، به به‌شداریی 10 گرووپی شانۆیی له ژماره‌یه‌ك وڵاتی جیاوازه‌وه، چواره‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆ له هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وه‌ك رێكخه‌رانه‌ی فێستیڤاڵه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، فێستیڤاڵه له 17 تا 22ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت و شه‌ش رۆژ ده‌خایه‌نێت، له‌و ماوه‌یه‌شدا، 10 نمایشی شانۆیی له هۆڵه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆ و په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان له شاری هه‌ولێر پێشكه‌ش ده‌كرێت.
نمایشه‌كانیش رۆژانه له كاتژمێر 3 و كاتژمێر 6ی ئێواره پێشكه‌ش ده‌كرێن و كوردستان 24یش سپۆنسه‌ری میدیایی چواره‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆ ده‌كات له هه‌ولێر.