یونسكۆ دانی به زمانی "فیته‌ی توركی"دا هێنا .. ڤیدیۆیه‌كی ئه‌و زمانه‌ش لێره‌وه ببینه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌گه‌ر بپرسیت، ئاخۆ له‌م سه‌رده‌مه‌دا خه‌ڵكی هیچ ناوچه‌یه‌ك هه‌یه كه له ولاتێكی به‌كارهێنه‌ری ته‌كنه‌لۆژیا بژیت و ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن به‌كارنه‌هێنن؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره له كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای ره‌شی باكووری وڵاتی توركیا ده‌درێته‌وه، كه خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌جیاتی ته‌له‌فۆن و ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن بۆ شوێنی دوور، زمانی فیته به‌كارده‌هێنن.
ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه له 10 هه‌زار كه‌س پێكهاتووه و، پێگه‌یه‌كی به‌رزی له رۆشنبیری ناوچه‌كه‌دا به‌ركه‌وتووه. به‌تایبه‌تیش كه له‌ئێستادا رێكخراوی یونسكۆ وه‌ك كلتوورێكی رۆشنبیری ناوچه‌ی كه‌ناره‌كانی ده‌ریای ره‌ش دانی به‌و زمانه‌دا هێناوه.
ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌وێته سنووری پارێزگای غیرسۆن، تۆپۆگرافیایه‌كی شاخاوی سه‌خت و هه‌ڵدێری هه‌یه و، به دارستانی چڕ جیا ده‌كرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی زه تایمزی به‌ریتانی، وێڕای ئه‌وه‌ی دووری نێوان شوێنه‌كانی نیشته‌جێبوون له‌و ناوچه‌یه ئه‌وه‌نده زۆر نییه، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی تۆپۆگرافیای ناوچه‌كه، هه‌ندێ جار پێویسته بۆ چه‌ند كاتژمێرێك به‌پیاده رێگا ببڕن بۆئه‌وه‌ی بگه‌نه شوێنی مه‌به‌ست.
زمانی فیته كه ئێستا به زمانی باڵنده ده‌ناسرێت، له‌سه‌رده‌مانی پێشوودا بانگ و ئاگاداری مرۆڤه‌كان بوو. له‌سه‌ر ئاستی جیهان ئه‌و ناوچانه زۆرن كه زمانی فیته به‌كارده‌هێنن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ناره‌كانی ده‌ریای ره‌ش له باكووری توركیا له‌هه‌موویان جیاوازتره، چونكه له‌جیهان ته‌نیا ئاوازێك هه‌یه و بۆ مه‌به‌ستی ئاگاداركردنه‌وه به‌كارده‌هێندرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه په‌یڤ و ئاوازه‌كانی جیاوازن و هه‌ر فیته‌یه‌ك خاوه‌ن فۆنه‌تیك و مۆرفۆلۆژیای تایبه‌تی خۆیه‌تی و زیاتر له 400 ووشه‌ی هه‌یه، كه به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و زمانه به‌ئاسانی لێی تێده‌گه‌ن، هه‌ندێك له وشه‌كانی زمانی فیته ده‌توانرێت له دووری زیاتر له یه‌ك كیلۆمه‌تر ببیسترێن.
خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش ده‌ڵێن: زیادكردنی ناوی زمانی فیته له‌ناو خشته‌ی كلتووری جیهانی خه‌ونێكی ئێمه بوو و ئه‌و خه‌ونه‌مان بوو به‌ڕاستی.
ساڵانه خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه بۆ زیندوو هێشتنه‌وه‌ی زمانی فیته، فیستیڤاڵێك به‌ناوی زمانی باڵنده‌كان ساز ده‌كه‌ن.