ليندسى لۆهان حيجابى پۆشى
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ستێره‌ى به‌ناوبانگى ئه‌مريكايى، ليندسى لۆهان، له ميانهى ئاماده‌بوونى له نمايشى جلوبه‌رگى چالاكييه‌كانى هه‌فته‌ى مۆدێلاتى له‌ندن، حيجابى پۆشى.
براندى جلوبه‌رگ (Haute Elan)، له له‌نده‌ن بڕياريداوه ساڵانه نمايشى جلوبه‌رگى تايبه‌ت ساز بكات و له هه‌موو جيهانه‌وه به مه‌به‌ستى نمايشكردن ژنان روو له‌و نمايشه ده‌كه‌ن.
له لێدوانێكيدا بۆ كه‌ناڵى (BBC Minute)، ليندسى لۆهان كه به حيجابه‌وه به‌شدارى چالاكييهكهى كردبوو، گوتى: "پێويست ناكات جلوبه‌رگ هه‌ميشه رووت بێت، ده‌كرێت به جوانى بمێنێته‌وه له ژێر سه‌رپه‌رشتى كۆمه‌ڵه‌يه‌كى به‌هێز له ئافره‌تان".
له كانوونى دووه‌مى رابردوودا، ليندسى لۆهان، هه‌موو وێنه رووتهكانى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى ئينستگرام سڕينه‌وه و له جێى خۆناساندن ده‌سته‌واژه‌ى ئيسلامى "Salam Aleikum"ـى نووسيوه.
ليندسى لۆهان، له 2ى تهمموز/ يۆليۆى 1986 له نيويۆرك له‌دايكبووه. ئه‌كته‌ر و گۆرانيبێژى پۆپى ئه‌مريكييه. هه‌ر له منداڵييه‌وه له بوارى نمايشى جلوبه‌رگ كاريكردووه. له نێوان 2003 تا 2005 به هۆى رۆڵى سه‌ره‌كى له فيلمه‌كانى (Freaky Friday, Mean Girls, Herbie: Fully Loaded) توانى ناوبانگێكى جيهانى به‌ده‌ستبهێنێت.
سه‌رچاوه: ويكپيديا، رووسياليه‌وم
ئ.ڕ