له جوانترین گوندی ئیتالی ته‌نها به 1 یۆرۆ ببه خاوه‌نی خانوویه‌ك
K24- هه‌ولێر:
ئه‌گه‌ر بته‌وێت له گوندێكی ئیتالی خاوه‌ن سروشتێكی دڵڕفێن بژیت، ئه‌وا ئه‌و ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست مه‌ده كه به ته‌نها یه‌ك یۆرۆ ببیت به خاوه‌ن خانوویه‌ك له یه‌كێك له جوانترین گونده‌كانی ئه‌و وڵاته.
ئه‌و گونده ناوی "ئه‌ولولای"ـه و ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی بارباجیا له دوورگه‌ی سه‌ردینیا، كه ناوچه‌یه‌كی شاخاوییه. له‌و گونده 200 خانووی له‌به‌رد درووستكراوی چۆڵكراو هه‌ن، نرخی هه‌ر دانه‌یه‌كیان ته‌نیا یه‌ك یۆرۆیه.
له‌ماوه‌ی 3 ساڵی رابردوودا، ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌و گونده بۆ نیوه‌ی ژماره‌كه‌ی دابه‌زیوه و ئێستا ته‌نیا 1300 كه‌س له‌و گونده ده‌ژین،كه زۆربه‌یان ئه‌و هاوسه‌رانه‌ن كه هیچ منداڵێكیان نییه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی رێژه‌ی ساڵانه‌ی له‌دایكبوونی منداڵان له‌و گونده زۆر كه‌مه، شاره‌داری ئه‌و گونده بڕیاریداوه رێگری له كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتوان بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ساڵی 2015ـه‌وه هه‌ڵمه‌تێكی به‌ناوی "بۆ هه‌ر خانوویه‌ك ته‌نیا 1 یۆرۆ" راگه‌یاندووه.
به‌ڵام به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستهێنانی هه‌ر خانوێكیش، پێویسته كڕیاره‌كه پابه‌ندی چه‌ند مه‌رجێك بێت، له‌هه‌موویان گرنگتر نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و خانووه‌یه كه ده‌یكڕێت، چونكه خانووه‌كان كۆنن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هه‌ر خانوویه‌ك 30 هه‌زار یۆرۆی تێده‌چێت و، پێویسته له‌ماوه‌ی 3 ساڵ خانووه‌كه نۆژه‌ن بكاته‌وه، هه‌روه‌ها به‌لایه‌نی كه‌م ده‌بێت كڕیاره‌كه بۆماوه‌ی 5 ساڵ له‌و گونده بمێنێته‌وه، دواتر ده‌توانێت خانووه‌كه‌ی بفرۆشێت.
وێڕای پێویستی خانووه‌كان به‌و بڕه تێچوونه‌ش، شاره‌داری ئه‌و گونده دڵنیایه كه جوانی گونده‌كه‌یان له‌ئاستێكدایه كه ده‌توانێت سه‌رنجی خه‌ڵكی رابكێشێت و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، "ئامانج له‌و هه‌ڵمه‌ته بۆ رزگاركردنی كلتووره‌كه‌مانه له مه‌ترسی له‌ناوچوون. شانازیكردنمان به رابردوومانه‌وه سه‌رچاوه‌ی هێزه‌كه‌مانه.. رێگه ناده‌ین وڵاته‌كه‌مان بمرێت".
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه، له‌كۆندا گوندی ئه‌ولۆی پایته‌ختی ناوچه‌ی بارباجیا بوو، له‌كاتێكدا جاران شه‌قام و گۆڕه‌پانه‌كانه‌كانی به‌قه‌ره‌باڵغی ناسرابوون، به‌ڵام ئێستا بێده‌نگییه‌كی گه‌وره باڵی به‌سه‌ردا كێشاوه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی كۆچكردنی گه‌نجان بۆئه‌وه‌ی له‌شاره گه‌وره‌كان بژین.
دوای په‌سه‌ندكردنی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی شاره‌داری ئه‌و گونده له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئیتاڵیاوه، ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆری داواكاری بۆ به‌ده‌ستهێنانی خانوو له‌و گونده، له سه‌رانسه‌ری جیهان پێشكه‌ش به حكومه‌تی ئیتاڵیا كراون و تا كۆتایی ساڵی 2017، ژماره‌ی داواكارییه‌كان گه‌یشتۆته زیاتر له 120 داواكاری، كه له هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، ئوستراڵیا و رووسیا پێشكه‌شكراون.
به‌هۆی زۆری داواكاریش، به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته رۆژی 7ی ئه‌م مانگه‌ی وه‌ك دوا مۆڵه‌ت بۆ وه‌رگرتنی داواكاری ده‌ستنیشان كردووه و، دواتر به‌گوێره‌ی مێژووی پێشكه‌شكردنی داواكاری خانووه‌كان به‌سه‌ر كڕیاراندا دابه‌ش ده‌كرێن.
ئه‌وانه‌ی كه چانسی به‌ده‌ستهێنانی خانووه‌كانیشی نابێت، پێشكه‌شكردنی ئه‌و داواكاریانه ده‌رفه‌تێكه بۆ كڕیاران، كه له ئیتاڵیا و زۆر وڵاتی دیكه‌ش ژماره‌یه‌ك گوندی جوان هه‌ن، كه مه‌ترسی چۆڵكردنیان له‌سه‌ره و داواكارییه‌كانیان ده‌بن به بنه‌مایه‌ك بۆ شادبوونیان به ژیانی لادێیی، له‌وانه‌ش گونده‌كانی مۆنتیێری له تۆسكانیا، باتریشیا له لاتسیۆ و لیچی دیمارسی له ئه‌برۆزۆ.