خەڵاتی دیداری فیلمی كوردی لە سوید بەخشرایە دانا رەئوف
K24 - یۆتۆبۆری
له دوا رۆژی پێنجه‌مین دیداری فیلمی كوردیدا، خه‌ڵاتی رێزلێنان بەخشرا به 17 فیلمی به‌شدار بووی دیداره‌كه و خه‌ڵاتی پێنجه‌مین دیداریش درا به دانا ره‌ئوف، نووسه‌ر و شانۆكار. به‌شداربوانی دیدارهكەش، ئه‌م جۆرە گردبوونه‌وانه‌ی ئەكتەر و دەرھێنەرانی بواری فیلم و سینه‌مایان به‌رز نرخاند و به كاریگهرو ئه‌رێنی وەسفی دەكەن.
پێنجه‌مین دیداری فیلمی كوردی كه له سوید بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به نمایشكردنی فیلمی درێژ و كورته فیلم به‌ڕێوه‌چوو كۆتایی پێهات، كە 17 فیلم له سێ رۆژدا نمایشكران.
لەو دیدارەدا جگه له ئاشنا كردنی كه‌سایه‌تییه‌كانی بواری فیلم و سینه‌ما به یه‌كتری، ئاڵوگۆڕی بیروڕا بۆ باشتر بوونی فیلم و سینەمای كوردی كرا و هه‌وڵه‌كان هه‌موو به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه بوون، كه به‌ربه‌سته‌كانی بەردەم كارەكانیان كه‌م بكرێنه‌وه.
ھ.م