گۆرانییەک زۆرترین هونەرمەند و کەسایەتی ناوداری جیهانی کۆدەکاتەوە
K24 – ههولێر:
گۆرانییەکی نوێ بەناوی "Earth" کە هەر یەک لە هونەرمەندان جەستن بیبەر، ئێد شێران، ئاریانا گراندێ و چەند هونەرمەندێکی دیکە بەشداریان تێدا کردووە و گۆرانیبێژە سەرەکیەکەی لیڵ دیکییە، لە ماوەیەکی کەمدا بینەرێکی زۆری هەبووە.
یەکێکە لە پاڵپشتیکارانی ئەم بەرهەمە، لیۆناردۆ دیکاپریۆی ئەکتەری ناوداری هۆڵیوودە و پەیامی بەرهەمەکە پاراستنی زەوی و ژینگەکەیەتی.
ئەم بەرهەمە کاری ئەنیمەیشەنی کەم وێنەی بۆ کراوە و لە رۆژی یەکەمی بڵاوبوونەوەی 18/04/2019 دوو ملیۆن و 500 هەزار بینەری لە سایتی یوتیوب تێپەڕاند، تا ئەمڕۆش، زیاد لە 19 ملیۆن کەس تەماشای گۆرانییەکەیان کردووە.
ئەو هونەرمەندانە دەیانەوێت لە رێگای ئەو بەرهەمە، زەوی و ژینگەکەی لەگەڵ خەڵکی ئاشتبکەنەوە و سنوورێک بۆ وێرانکردنی سرووشتی سەر زەوی دابنرێت.
جیا لەو هونەرمەندانەی ئاماژەیان پێکراوە، چەند هونەرمەند و کەسایەتی دیاری جیهان بە دەنگ و گۆرانی بەشداریان لە ڤیدیۆ کلیپی "زەوی"دا کردووە، ئەوانیش:
Halsey
Zac Brown
Brendon Urie
Wiz Khalifa
Snoop Dogg
Kevin Hart
Adam Levine
Shawn Mendes
Charlie Puth
Sia
Miley Cyrus
Lil Jon
Rita Ora
Miguel
Katy Perry
Lil Yachty
Meghan Trainor
Joel Embiid
Tory Lanez
PSY
Bad Bunny
Kris Wu
BBC
H.J