هەڵبەستڤان گوڵنار عەلی كۆچی دوایی كرد
K24 - دھۆك
گوڵنار عەلی، نووسەر و هەڵبەستڤان، لە نەخۆشخانەیەکی ئەمریکا بە هۆی نەخۆشییەکی گران كۆچی دواییکرد.
د. عارف حیتۆ، کە ئامۆزای گوڵناری کۆچکردووە ، بۆ کوردستان24 رایگەیاند، دوایی چەندین ساڵ لە ململانێیەکی سەختدا لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە و وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەیەکی شاری بۆستن لە ئەمریکا، ئەمرۆ 18-6-2017 هەڵبەستڤان و نووسەر گوڵنار عەلی کۆچی دوایی کرد.
گوڵنار عەلی، هەڵبەستڤانێک بوو کە لەسەر ئاستی کوردستان ناوبانگیی خۆی هەبوو، خاوەن توانا و بەرهەمی شیاوە بوو، گوڵنار بە زمانێکی خۆش و بە فەرهەنگێکی دەوڵەمەند هەڵبەستەکانی دەنووسی.
گوڵنار عەلی لە ساڵی 1974 لە گوندی باڵەتەی سەر بە پارێزگای دهۆک لە دایکبووە و لە ساڵی 1992 -1993 دیپلۆم لە بواری مامۆستایەتی بەشی زمانی ئینگلیزی وەرگرتووە. لە ساڵی 2009 بڕوانامەی بەکالوریۆس لە ئەدەبییاتی زمانی ئینگلیزی لە ئەمریکا بەدەستهێناوە.
بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی دەنووسی و لە بواری وەرگێڕانیش رۆڵی هەبوو وچەند تیکستێکی ئەدەبی لە ئینگلیزیەوە کردووەتە کوردی.
بەرهەمەکانی شاعیر ئەمانەن:..
-هەیڤ و دوازدە هەیڤ، 2006- دهۆک
-لاڤژا کەڤنەواەرەکێ خەمبار، 2008- دهۆک
-روحا مان هێش پاکیزیەی ب ئینگلیزی My Soul Still a Virgin،2010 – بۆستن /ئەمریکا
-هەناسەک ژ تیپین خەونا سنۆران، 2012- دهۆک
-للنوارس تنوح قصائدي،2014 – دهۆک
-كوردينيا –رۆمانێکی کورت بە عەرەبی، 2015- شام
ئا: شەماڵ ئاکرەیی