ئه‌كته‌رێكی دراما توركییه‌كان په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كچه براكه‌یدا داده‌نێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌كته‌رێكی دراما توركییه‌كان، به‌ناوی "موراد باشئۆغلو"، په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كچی براكه‌ی داناوه و چه‌ند وێنه‌یه‌كیشیان بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له‌ناو یه‌ختێكدان.
هه‌رچه‌نده ئه‌و ئه‌كته‌ره، سه‌ره‌تا ته‌واوی ئه‌و قسانه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام دواتر له رێگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای ناسینه‌وه‌ی ده‌موچاو، به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه پێشكه‌ش كران و گومانه‌كانیان ره‌وانده‌وه.
له رێگه‌ی به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیاكه ده‌ركه‌وت، ئه‌و كچه‌ی له‌سه‌ر یه‌خته‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ره‌كه‌دایه له ناو ده‌ریا، كچی براكه‌یه‌تی به‌ناوی بورج‌و باشئۆغلو، هه‌ندێك له میدیاكان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، وێنه‌كانی ئه‌و كاته‌ش بڵاوكراونه‌ته‌وه، كه یه‌كتر له باوه‌ش ده‌گرن.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی "پۆستا"ی توركی، موراد نكۆڵی له‌وه ده‌كات و رایگه‌یاندووه، ئه‌و كه‌سه‌ی له وێنه‌كه‌دا له‌گه‌ڵی ده‌ركه‌تووه، كچی براكه‌ی نییه، به‌ڵكو ژنێكی دیكه‌یه به‌ناوی "تۆلگا" و له كه‌ناری ده‌ریا ناسیویه‌تی.
به گوێره‌ی وێبسایته‌كه، له كه‌یسی ئه‌و ئه‌كته‌ره‌دا، به‌ڵگه‌ی وێنه و ڤیدیۆییش هه‌یه و به ته‌كنه‌لۆژیای ناسینه‌وه‌ی ده‌موچاوه‌كان، سه‌لمێنراوه ئه‌و كچه، كچی برایتی.
به گوێره‌ی داواكاری گشتی له توركیا، ئه‌و په‌یوه‌ندییه به "په‌یوه‌ندی مه‌حره‌م" داده‌نرێت.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه و گرته ڤیدیۆییه‌كان، لێكۆڵینه‌وه له ئاراسته‌كردنی ئه‌و تۆمه‌تانه ده‌ستیپێكردووه و سه‌رۆكی داواكاری گشتی ئه‌و وڵاته‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و كه‌یسه كاریگه‌ری له‌سه‌ر دابی گشتی و به‌ها ئه‌خلاقیيه‌كان و رای گشتی وڵاته‌كه‌ش هه‌یه.
وێنه‌كانی ئه‌و دووانه‌یه، له مانگی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2017 بڵاوكرانه‌وه، كه له‌ناو یه‌ختێكن و له یه‌كێك له ده‌ریاكانی توركیا، پشووی هاوینه‌یان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
هه‌رچه‌نده ئه‌كته‌ره‌كه و ئه‌و كچه، به ته‌نیا له یه‌خته‌كه سه‌ركه‌وتوونه و تا له كه‌ناره‌كه دووركه‌وتوونه‌ته‌وه، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه خۆیان له زوومی كامێرای رۆژنامه‌وانه‌كان بپارێزن.
وه‌ك میدیاكانی توركیا باسی ده‌كه‌ن، وێنه‌گره رۆژنامه‌وانییه‌كان، به كامێراكانییان چه‌ندین گرته و وێنه‌ی گوماناوییان گرتووه، كه جگه له نیشاندانی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی نێوان دوو كه‌س، هیچ لێكدانه‌وه‌یه‌كی دیكه هه‌ڵناگرێت.
وێڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ئه‌و تۆمه‌تانه له‌لایه‌ن موراده‌وه، به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌ی داوای جیابوونه‌وه‌ی له‌و ئه‌كته‌ره كرد له‌گه‌ڵ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی، راشیگه‌یاند كه به‌ڵگه‌ی پێویستی له‌به‌رده‌سته بۆ تۆمه‌تباركردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی، یه‌كێك له‌و به‌ڵگانه‌ش، وێنه‌كانییه‌تی له‌گه‌ڵ بورجوی كچی برای.
له‌گه‌ڵ ئاراسته‌كردنی ئه‌و تۆمه‌تانه به به‌رده‌وامی، بورج‌و دانی به‌وه‌داناوه، كه موراد، "ماچی لێوی كردووه"، به‌ڵام گوتوویه‌تی وه‌ك مام ماچی كردووه نه‌ك زیاتر.
وێنه‌گره‌كه باس له‌وه ده‌كات، ئه‌و دووانه نزیكه‌ی 40 خووله‌ك له‌سه‌ر یه‌خته‌كه ماونه‌ته‌وه, دواى بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه و هه‌واڵه‌كه له میدیا توركییه‌كان، ئێستا ئه‌و ئه‌كته‌ره له‌لایه‌ن دراوسێكانی بێزار ده‌كرێت و وه‌ك خۆیشی باسی ده‌كات، به‌شێكی زۆری سامانه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه.
هاوسه‌ری موراد بۆ وێبسایتی "پۆستا" باس له‌وه ده‌كات، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه هۆكاری سه‌ره‌كی جیابوونه‌وه‌یان نییه و موراد هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی سێكسی یان سۆزداری له‌گه‌ڵ كه‌سدا نه‌بووه.
رۆژنامه‌ی حورییه‌تی توركیش بڵاویكردووه‌ته‌وه، به هۆی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی موراد كراوه، كه له درامای "بۆنی فراوله"دا رۆڵی پیاوێك به‌رجه‌سته ده‌كات به‌ناوی "سینان"، پێده‌چێت دادگا بڕیاری زیندانیكردنی یه‌ك ساڵی ته‌واوی به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت.
ا. م