لە رووداوێكی ھاتووچۆدا 3 كەس گیانیان لەدەستدا
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانێ ئۆتۆمبێلێك له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی نێوان ده‌ربه‌ندیخان و كه‌لار، پێنج هاووڵاتی بوونه قوربانی.
كاتژمێر 6:00ـی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شەممە 2018/12/22، له نزیك گوندی سه‌ید مه‌محموود لەسەر ڕێگای گشتی (دەربەندیخان_کەلار) ئۆتۆمبیلێکی جۆری نیسان ئاڵتیما وەرگەڕاو به‌و هۆیه‌وه 3 کەس گیانیان لەدەست دا و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
راگه‌یاندنی هاتوچۆی گه‌رمیان له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه رایگه‌یاندووه: "ئۆتۆمبێلەکه له دەربەندیخانه‌وه بۆ کەلار ده‌ڕۆشت و هۆکاری سه‌ره‌كی رووداوەکەش پابەندنەبوونی شۆفێره‌كه بووه بە یاسا و ڕێنماییەکانی هاتووچۆ و خێرایی زیاد بووە و کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستداوه".
ئه‌وه له كاتێكدایه به‌هۆی خراپی رێگای سه‌ره‌كی نێوان ده‌ربه‌ندیخان و كه‌لار به‌رده‌وام رووداوی هاتووچۆ له‌و رێگایه رووده‌دات و هێشتا ئه‌و رێگایه سه‌ره‌ڕای خراپی، هه‌ر به یه‌ك ساید ماوه‌ته‌وه، له كاتێكدا قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆری له‌سه‌ره.