گۆڕی كانت بووەته ئارامگه‌ی خوێنه‌ران و ھەوادارانی
K24 - كالینیگراد
بۆته ئیمانوێل كانت، ئه‌و فه‌یله‌سوفه ئه‌ڵمانیه،كه به نووسین و كتێبه‌كانی، شكۆیه‌كی دیكەی به‌خشیه فه‌لسه‌فه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ره‌وتی بیر و هزر دانا، جوان ناسی و تیۆری زانستی بردە قۆناغێكی دیكە، كانت له 22 ی نیسانی 1724 زاینی له شاری كۆنگسبێرگی پایته‌ختی پروسیا له دایك بووه و ته‌واوی ژیانی له‌م شاره‌دا بردووەتە سه‌ر، كانت له دوای خۆی رێبازێكی نوێی هزری جێهشتووه، كه‌هێشتا ملیۆنان شوێنكه‌وتووی هه‌یه له جیهاندا، ئێستاش گۆڕی ئەو بە ئارامگەی خۆیان دەزانن.