به‌رهه‌مى 11 شێوه‌كارى كورد له گه‌وره‌ترين پيشانگه‌ى شێوه‌كارى ژاپۆن نمايشكران
K24 – هه‌ولێر:
له هۆڵى پله يه‌كى مۆزه‌خانه‌ى (تۆکيۆ میترۆپۆلیتان ئارت)، پيشانگه‌ى خولى 21ى ساڵانه‌ى جالا بينالێ كرايه‌وه و بڕياره پيشانگه‌كه كه له 14ى ئابه‌وه كراوه‌ته‌وه تا 24ى ئه‌م مانگه به‌رده‌وام بێت و تێيدا به‌رهه‌مى 11 هونه‌رمه‌ندى شێوه‌كارى كوردستان تێيدا نمايش كران.
له‌و باره‌يه‌وه، سمکۆ ئەحمەد، ئەندامی دەستەی باڵای جالا بینالێ، كه وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكيش به پێنج كارى شێوه‌كارى به‌شدارى كردووه، تايبه‌ت به كوردستان24 رايگه‌ياند، 5 کاری هونەریم لە ژێر ناونيشانى (کوڕە پرتەقاڵيیەکان لە یاد مەکەن) کە ئاماژه‌ى کارەکەم ئەو قوربانیانە بوون، کە بە شیوازێکی زۆر نامرۆڤانە بە دەستی داعش تیرۆر کرابوون له پيشانگه‌كه‌دا نمايشكران.
گوتيشى: بۆ ئه‌م خوله‌ى جالا بينالێ، 11 هونەرمەندی کورد و هه‌رێمى كوردستان بانگهێشتكراوون، كه بريتين له (سمکۆ ئەحمەد، رێبوار سەعید، وەهبی رەسول، بەهادین محەممەد، ساکار فاروق، کوێستان جەمال، دارا ئارام، عەلی لەتیف، عوسمان نەسرەوت، لاورا کۆمانس، ئەلیاس کیرکان).
هه‌روه‌ها گوتى: ئەم پێشانگه‌یە جگە لە کاری شێوەکاری، پێرفۆرمانس، کاری ڤیدیۆ ئارت، ئینستۆلەیشن و زۆر جۆری ديكه‌ی هونەری مۆدێرن و پۆست مۆدێرینی هونەرمەندانی جیهانی تێدا نمایش دەکرێت.
سمکۆ ئەحمەد، لە ساڵی 1996ه‌وە بووه‌تە ئەندامی ئەم بینالێيه و بۆ هەر خولێك دەیان هونەرمەندی کورد و ئەمریکای لاتینی بانگهێشت دەکات تا کارەکانیان لە جالا بينالێ نمایش بکەن.
جالا کورتکراوەی ژاپۆن و ئاسیا و ئەفریقا و ئه‌مه‌ريكاى لاتينه. پرۆفیسۆر هاروی ئیچیرۆ لە ده‌يه‌ى حەفتاکانى سه‌ده‌ى رابردوودا ئەو رێکخراوە هونەرییەی له ژاپۆن دامەزراندووه.
لەو کاتەوه تا ئێستا 21 خولی جالا بینالێ کراوەتەوە لە هۆڵی مۆزەخانەی پلە یەک لەسەر ئاستی جیهاندا، مۆزەخانەی تۆکيۆ میترۆپۆلیتان ئارت بە ڕێوە دەچێت.
سمكۆ ئه‌حمه‌د بۆ كوردستان24 هيواى ئه‌وه‌شى خواست بتوانێـت له ساڵانى دهاتوودا بوار بۆ هونەرمەندانی دیکەی کورد بڕەخسێنێت تا کارەکانیان لەم بینالێیە نمایش بکەن.
ئ.ر