گفتوگۆی نێوان مێسی و مافیۆ میدیاكانی هه‌ژاند
پاپڵۆ مافیۆ، ئه‌و یاریزانه لاوه كه له یانه‌ی مانچێسته‌ر ستییه‌وه به‌شێوه‌ی خواستن روویكردۆته یانه‌ی جیرۆنا، له یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا ئه‌ركی وه‌ستاندنی مێسی له ئه‌ستۆ بوو، له لێدوانێكدا ئاشكرای ده‌كات كه مێسی له كاتی یارییه‌كه چه‌ند پرسیارێكی لێكردووه.
پاپڵۆ مافیۆی ته‌مه‌ن 20 ساڵ، له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا بڵاوبۆته‌وه، ئه‌و گفتووگۆیه ئاشكرا ده‌كات كه له كاتی یارییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ مێسی ئه‌نجامی داوه كه به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه مشتومڕیان كردووه.
مێسی: تۆ له یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتییه‌وه هاتوویت؟
مافیۆ: به‌ڵێ؟
مێسی: ته‌مه‌نت چه‌نده؟
مافیۆ: 20 ساڵ
پاپڵۆ مافیۆ ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه كه لیۆنێل مێسی كه‌سێكی زۆر میهه‌ره‌بانه و به بڕوای من باشترین یاریزانی جیهانه، ده‌شڵێت: من به درێژایی یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو چاودێری مێسیم كردووه، راسته گۆڵی نه‌كرد، به‌ڵام ئه‌و هه‌ركاتێك بیه‌وێت ده‌توانێت گۆڕانكاری له ئه‌نجامی یارییه‌كه بكات.
پاپڵۆ مافیۆ، به ڕه‌سه‌ن كه‌ته‌لۆنییه له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی ئیسپانیۆل ده‌ركه‌وت، دواتر له هاوینی 2013 روویكرده یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی، له هاوینی 2016 به‌شێوه‌ی خواستن په‌یوه‌ندی به یانه‌ی جیرۆنا كرد.