ڤيديۆ.. پۆليسێكى ئه‌ندۆنيزيا به به‌كارهێنانى مار دانپێدانانى تۆمه‌تباران وه‌رده‌گرێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌فسه‌رێكى پۆليسى ئه‌ندۆنيزيا له كاتى لێكۆڵينه‌وه له‌گه‌ڵ گومانلێكراوێكدا، مارێك بۆ ترساندنى گومانلێكراوه‌كه به‌كارده‌هێنێت، دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته‌ى ڤيديۆيى رووداوه‌كه، پۆليسى ئه‌و وڵاته داواى لێبوردنى كرد.
وه‌ك له ڤيديۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌سێكى گومان‌لێكراو ده‌ستى به‌ستراوه و پرسيارى له باره‌ى مۆبايلێكى دزراو لێده‌كرێت و ئه‌و كه‌سه‌ش هاوار ده‌كات و ئه‌فسه‌ره‌كه‌ش مارێكى ترسناكى به ده‌سته‌وه‌يه و له رووخسارى گومانلێكراوه‌كه‌ى نزيك ده‌كاته‌وه.
دواتر ئه‌فسه‌ره‌كه ده‌پرسێت چه‌ند جار مۆبايلت بردووه، كه‌سه‌كه‌ش ده‌ڵێت ته‌نيا دوو جار.
ناو به‌ناو ئه‌فسه‌ره‌كه به گومانلێكراوه‌كه ده‌ڵێت: ده‌مت بكه‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ى لێده‌كات، كه ماره‌كه ده‌خاته ده‌مى يان له گۆيزينگييه‌وه ده‌يخاته ناو پانتۆڵه‌كه‌ى.
له‌و باره‌يه‌وه، فه‌رمانده‌ى پۆليسى جاياويجايا، تونى ئه‌ناندا سوادايا، داواى لێبوردنى كردووه و راشيگه‌ياندووه، ئه‌و ماره ژه‌هراوى نه‌بووه.
دووپاتيشيكردووه‌ته‌وه، رێككارى ياسايى دژى ئه‌و ئه‌فسه‌ره و پێشێلكارى له‌و جۆره‌ى به‌رپرسانى پۆليس ده‌گيرێته به‌ر.