لە ھەولێر رۆژی ڤاڵانتاین كرایەوە
K24 – ههولێر:
بە پێشكهشكردنی چهند پارچه ميوزیكێك و ژمارەیەك كار و چالاكیی ھونەری، لەلایەن قوتابی و مامۆستایانی بەشەكانی شانۆ و شێوەكاری و ميوزیك لە پەیمەنگای ھونونەرەجوانەكانی ھەولێر رۆژی ڤالانتاین كرایەوە.
خەنده و پێكەنین, مێخەكڕێژكردنی سێو، پۆشینی جلوبەرگی سوور، بەخشینی گوڵ, دەربڕینی پەیامى جیاواز, گوزارشتی ھەستی كوڕان و كچانی كورد بوو لە یادی رۆژی ڤاڵانتاین كه رۆژی خۆشەویستیيه.
رۆژی ڤاڵانتاین، لە پەیمانگای ھونەرەجوانەكانی ھەولێر، گرنگی پێدراو لەلایەن مامۆستا و قوتابیانی بەشی شانۆ و ميوزیك و شێوەكاری, كارو چالاكیی ھونەری تایبەت بەو رۆژە پشكەشكران.
رۆژی چواردەی دوو، لە یادی رۆژی سەپاندنی سزای كوشتن بەسەر قەشە ڤالانتین بە تاوانی خۆشەویستی، كراوەتە رۆژی خۆشەویستی، ساڵانە لە سەرتاسەری جیھان و لە ھەرێمی كوردستانيش چالاكی جۆراو جۆر یاد دەكرێتەوە.