ئەو گۆڕانکارییە مەترسیدارانەی لەش کە گرنگیان پێنادەین

چەند گۆڕانێکی بچووک مەترسی گەورە دروست دەکەن

K24 – هه‌ولێر:

زۆر کەس رۆژانە لەبەردەم ئاوێنەیەک تەماشای خۆی دەکات و سەرنج دەداتە ئەوەی کە ئایا رووخسار و پۆشاکەکەی هیچ کێشەیەکی نییە، بەڵام پسپۆڕان دەڵێن شتگەلێکی زۆر گرنگتر هەن کە دەبێت سەرنجیان بدەین.

لێو

ووشکبوونەوەی لێو و قڵیشان ئاماژەن بەوە سیستمی بەرگریت لاوازە و بڕی پێویست ئاو ناخۆیتەوە.

نینۆک

کاتێک نینۆک پێچەوانە دەبێتەوە واتە شێوەی کەوچکێک وەردەگرێت ئەوا ئەگەری هەیە یەکێک لەم حاڵەتانەت هەبێت، کەمی ئاسن، کەم خوێنی، نەخۆشی دڵ و لاوازی رژێنی دەرەقی.

خۆ ئەگەر تەنها بەشی سەرەوەی نینۆک پەمەیی بێت و بەشەکەی تری سپیبێت، ئەوا رەنگە کێشەی گورچیلە، دڵ و شەکرەت هەبێت.

چاو

دەرچوونی چاو لە شوێنی ئاسایی خۆی و دەرپۆقینی مانای وایە رێژەیەکی زۆر خوێ دەخۆیت و بڕێکی زۆریش خواردنەوە کحولییەکان دەخۆیتەوە.

لە هەندێک حاڵەتیش، ئەو جۆرە گۆڕانی چاورچێوەی چاوە، بەمانای نەخۆشی گورچیلە و نا تەندرستی رژێنی دەرەقی دێت.

سینگ و کەمەر

ئەگەر ژنێک کەمەری باریک و سینگی گەورە بێت، ئەوا مانای وایە ئاستی ترشە چەوری ئۆمێگا 3 تیایدا بەرزە.

زانکۆی پیتسبۆرگ لە ئەمەریکا، توێژینەوەی لەسەر ١٦ هەزار ژن کردووە و تیایدا ئاشکرایکردووە ئەو جۆرە خانمانە زیاتر منداڵیان دەبێت.

دەست

گەورەیی بەشی سەرەوەی دەست بە مانای تەندروستییەکی باش دێت.

چەند پسپۆڕێکی دانیمارکی ئاشکرایان کردووە، قەبارەی تەندروستی دەست، بە مانای تەمەنێکی زیاتر دێت چونکە کەسانێک کە ماسوولکەی گەورە و بەهێزییان هەیە، ئەوا کەسانێکی تەندروستن. هەروەها، ماسوولکەکان کالۆری زیاتر دەسووتێنن و کاریگەریان لەسەر رێژەی ئەنسۆلین هەیە.

سەرچاوە: The Sun

H.J