لە سوید یەکەمین دیداری شیعری کوردی بەڕێوەدەچێت
K24 - یۆتو‌بۆری
یه‌كه‌مین دیداری شیعری كوردی له سوید، كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی یۆتو‌بۆری له‌و وڵاته بۆ شاعیرانی دانیشتووی سوید رێكیان خستبوو، به ئاماده‌بوونی كوردستانیان و هه‌وادارانی شیعری كوردی و نووسه‌ران به‌ڕێوه‌چوو، شاعيرانيش ئه‌م جۆرە دیدارانه به كۆكردنه‌وه‌ی نووسه‌رانی كورد له ژێر یه‌ك چه‌تردا له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
له‌و دیداره‌دا 14 شاعیری كوردی دانیشتووی سوید به‌شداریان لە دیدارەكەدا كردووە و لە رۆژی یەكەمی ئەو دیدارە 7 له‌و شاعیرانه هۆنراوه‌كانی خۆیان پێشكه‌ش كرد.
ھ.م