لەنجە عەلی شین بۆ خۆشەویستی دەكات

ئەلبوومێكی نوێ بڵاودەكاتەوە

K24 - ھەولێر

لە نوێترین كاری ھونەریدا لەنجە عەلی، خانمە گۆرانیبێژی كورد، ئەلبوومێك بەناوی (شینی خۆشەویستی بڵاودەكاتەوە.

لەنجە عەلی، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ئاشكرای كرد كە لە ماوەیەكی نزیكدا ئەلبوومێكی نوێی گۆرانیەكانی بڵاودەكاتەوە و نووسیویەتی "چاوه‌رێی ئه‌لبوومی (شینی خۆشه‌ویستی ) بن، ئه‌و ئه‌لبوومه‌ی پڕه‌ له‌ گۆرانی ره‌سه‌نی کوردی".

ئەو خانمە گۆرانیبێژە، لە چەند ساڵی رابردوودا چەندین گۆرانی بڵاوكردووەتەوە و بەشێك لە گۆرانیەكانیشی ڤیدیۆ كلیپی بۆكراوە، ژمارەیەك لە گۆرانیەكانیشی ھی ھونەرمەندە رەسەنەكانی كوردە و ئەو نوێی كردوونەتەوە.

لەنجە عەلی، لە دایكبووی شاری سلێمانییە و باوكی خەڵكی ھەڵەبجەیە و دایكیشی گەرمیانییە، ئێستا لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا دەژیت.

لەنجە عەلی شین بۆ خۆشەویستی دەكات
لەنجە عەلی شین بۆ خۆشەویستی دەكات
لەنجە عەلی شین بۆ خۆشەویستی دەكات
لەنجە عەلی شین بۆ خۆشەویستی دەكات
لەنجە عەلی شین بۆ خۆشەویستی دەكات
لەنجە عەلی شین بۆ خۆشەویستی دەكات
لەنجە عەلی شین بۆ خۆشەویستی دەكات