كارمەندێكی كوردستان24 پێشبڕكێی27 فێستیڤاڵی جیھانی دەكات

20 خەڵاتی نێوخۆیی و جیھانی وه‌رگرتووه‌

K24 - ھەولێر

جوبرائیل ئەبوبەکر، دەرھێنەر و كارمەندی بەشی بەرنامەكانی كوردستان24، بە كورتە فیلمێكی 100 چركەیی لە ماوەی سێ مانگدا پێشبڕكێی 27 فێستیڤاڵی جیھانی دەكات.

جوبرائیل، بە ماڵپەڕی كوردستان24 گوت: "فیلمی (بێدەنگیی ئاسمان)، نوێترین بەرهەمی سینەماییە كە بەرھەمم ھێناوە، فیلمێكی 100 چركەییە، بە سپۆنسەری عەباس فازڵ عەبدولڕەحمان، ئێستا لە چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی سینەماییدا وەرگیراوە و لە 27 فێسیڤاڵدا پێشبڕکێی بردنەوەی خەڵات دەکات".

جوبرائیل ئەبوبەکر ڕەحمان، لە ساڵی 1983 لە ھەولێر لەدایک بووە، لە ساڵی 2001 دەستی بە کاری سینەمایی کردووە، لە نزیکەی 40 کورتە فیلمدا یاریدەدەری وێنەگر بووە، لە 13 فیلمی سینەمایی درێژیشدا یاریدەدەری وێنەگر بووە، لە ساڵی 2010 کاری دەرھێنانی فیلمی سینەمایی دەکات، تا ئێستا چوار کورتە فیلمی بەرھەم ھێناوە و نزیکەی 20 خەڵاتی نێوخۆیی و جیھانیشی وه‌رگرتووه‌.

كارمەندێكی كوردستان24 پێشبڕكێی27 فێستیڤاڵی جیھانی دەكات
كارمەندێكی كوردستان24 پێشبڕكێی27 فێستیڤاڵی جیھانی دەكات