كتێبی حەیدەریينامە لە چوار بەرگدا بڵاوكرایەوە
K24 - هه‌ولێر:
سەر لە ئێوارەی 14/5/2018 مەراسیمێك بۆ ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبی حەیدەرینامە لە كتێبخانەی زەیتوون لە شاری ھەولێر به‌ڕێوه‌چوو، لە رێوڕه‌سمه‌كه ژمارەیەكی زۆر لە رۆشنبیران و كتێب دۆستان ئامادەبوون و گفتگۆیان كرد.
ئەم كتێبە بەرھەمی رەنجی چەند ساڵەی نووسەر و رۆژنامەنووس مومتاز حەیدەرییە، ناوەرۆكی كتێبەكە باس لە مێژووی تێكۆشانی حەیدەرییەكان دەكات و لە چوار بەگدا كۆمەڵێك بەڵگەنامەی به‌نرخی مێژوویی لەخۆگرتووە .
مومتاز حه‌یده‌ری، له‌دایكبووی رێككه‌وتی 1938ی شاری هه‌ولێره، له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی زانستپه‌روه‌ری ئایینی و بنه‌ماڵه‌ی حه‌یده‌رییان، له‌ئامێزی خێزانێكی نیشتمانپه‌روه‌ری شۆڕشگێری نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ریی په‌روه‌رده بووه.
تائێستا هه‌شت كتێبی ئاماده و بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئه‌وان: جه‌نابی مه‌لای گه‌وره – لێكۆڵینه‌وه، مسته‌فا شه‌وقی و په‌یژه (رۆژنامه‌نووسی، لێكۆڵینه‌وه)، یادی چل ساڵه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول 1961- 2001 (دیكۆمێنتی)، داری ماوه‌ران (مشتومڕێكی سیاسی)، كۆنگره‌ی نه‌وه‌ت ساڵه‌ی بارزانی نه‌مر، كۆنگره‌ی سه‌د ساڵه‌ی بارزانی نه‌مر (دوو به‌رگ)، یادی (25) ساڵه‌ی جینۆسایدی كوردان، قامووسی ناوه نه‌مره‌كان- به‌رگی یه‌كه‌م.
* له‌ساڵی 2008ـه‌وه سه‌رنووسه‌ری دوو گوڤاری ناوداری سه‌رتاسه‌ری سه‌ربه‌خۆی كوردستانییه به‌ناوه‌كانی (گۆڤاری K21، له‌یلا قاسم) كه هه‌ردووكیان كولتووری و زانستی و مێژوویی وه‌رزی ئازادن.
خاوه‌نی كتێبخانه و ئه‌رشیفێكی گه‌وره‌یه، تا ئێستاش نزیكه‌ی (150) خوێندكاری ماسته‌ر و دكتۆرا، سوودی گه‌وره‌یان لێوه‌رگرتووه.
ا. م