وێنە و ڤیدیۆی کچ و کوڕێک لە میسر هەرا دەنێتەوە

لەسەر لووتکەی هەڕەمێک گرتەی سێکسی تۆمار دەکەن

K24 – هه‌ولێر:

فۆتۆگرافەرێکی دانیمارکی، وێنە و ڤیدیۆی خۆی و کچێک لەسەر یەکێک لە هەڕەمەکانی میسر بڵاودەکاتەوە کە تێیدا سێکس دەکەن، هاووڵاتیانی میسریش، تووڕە و نیگەرانن.

ئەندریاس هڤید، فۆتۆگرافەرەکە، لە سناپچاتەکەی، وێنە و لە کەناڵەکەی لە یوتیوب ڤیدیۆی خۆی و کچێکی بڵاوکردووەتەوە، تیایدا هەردووکیان رووتن و لەسەر ئەو شوێنە مێژووییەی جیهان سێکس دەکەن.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئەهرام، وەزارەتی شوێنەواری میسر، دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و دەڵێت: "ئەو کارە پێشێلکردنی یاسا رەوشتییەکانە و هەموو لێکۆڵینەوەیەک دەکەن".

میسڕییەکان ئەو کارە بە دژایەتی وڵاتەکەیان دەزانن چونکە دەڵێن، میسر وڵاتێکی زۆرینە موسوڵمانە و نابێت رێگا بە تێکدانی بەهاکانی کۆمەڵگا لەناو ئەو شوێنە گرنگەی میسر بدرێت.

سایتی یوتیوب یەکێک لە ڤیدیۆکان دەسڕێتەوە کە گرتەی سێکسی تێدایە، بەڵام هێشتا یەکێکی دیکەیان ماوە کە کچەکە بەشێک لە جلەکانی دادەکەنێت.

ڤیدیۆی دووەمی ئەندریاس هڤید و کچە هاوڕێکەی

H.J