ميوزيكژه‌نى به‌ناوبانگى جيهانى به ره‌چه‌ڵه‌ك يۆنانى پارچه ميوزيكێك پێشكه‌شى كورد ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ميوزيكژه‌نى به‌ناوبانگى جيهانى و به ره‌چه‌ڵه‌ك يۆنانى، يانى، پارچه ميوزيكێكى پێشكه‌شى كورد كرد و گوتى: "هه‌ست به به‌هێزى ئێوه ده‌كه‌م".
يانى، له لاپه‌ڕى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك، گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا پارچه‌يه‌ك ميوزيك ده‌ژه‌نێت.
له باره‌ى ئه‌و به‌رهه‌مه‌يه‌وه، يانى نووسيويه‌تى: "ئه‌و پارچه ميوزيكه پێشكه‌ش به هاوڕێ كورد و سووريه‌كانم، هيوادارم به زووترين كات ئاشتى سه‌قامگير بێت".
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "هه‌ست به به‌هێزى ئێوه ده‌كه‌م".
يانى له‌دايكبووى 1954ه و له شارى كالاماتاى يۆنان كه ده‌كه‌وێته كه‌ناراوه‌كانى ده‌رياى ناوه‌ڕاست له‌دايكبووه. له ته‌مه‌نى 6 ساڵييه‌وه خووى داوه‌ته ژه‌نينى پيانۆ و له ته‌مه‌نى 14 ساڵيدا ژماره‌ى پێوانه‌يى يۆنانى بۆ پێشبڕكێى 50 مه‌ترى مه‌له‌وانى ئازاد بۆ پياوان شكاندووه.
له 1972 به هاندانى باوكى يۆنانى به‌جێهێشتووه و چووه‌ته زانكۆى مينوسوتاى ئه‌مريكا و له‌وێ ده‌روونناسى خوێندووه. له‌وێوه ده‌ستيكردووه به بره‌ودان به به‌هره تايبه‌ته‌كانى له به‌كارهێنانى پيانۆ و ئۆرگ و هه‌وڵى داهێنانى ده‌نگى نوێى داوه.
له 1980 يه‌كه‌م ئه‌لبوومى بڵاوكردووه‌ته‌وه و دواتر ناوبانگێكى جيهانى له بوارى پيانۆ و چه‌ندين خه‌ڵاتى جيهانى به‌ده‌ستهێناوه.