مۆزه‌خانه‌ی كولتووری هه‌ڵه‌بجه مه‌ترسی له‌ناوچوونی له‌سه‌ره
K24 - ھەڵەبجە
بەهۆی خراپی جێگە و نەبوونی شوێنی تایبەتەوە، سەرجەم کەلوپەلەکانی مۆزەخانەی کولتووری هەڵەبجە ئەگەری لەناوچوون و خراپ بونیان لەسەرەو بەڕێوه‌به‌ری مۆزەخانەکەش دەڵێ "ئەگەرهاوکاری نەکرێین ناچاردەبین که‌لوپەلەکان هەڵگرین و مۆزەخانەکە دابخەین".
خانمێك چوار ساڵه چه‌ندین پار‌چه‌ی کولتوریی و شوێنه‌واری کۆکردووەتەوە، به ئومێدی كردنه‌وه‌ی موزەخانەیەک بۆ شارەکەی، بەڵام وەک خۆی دەڵیت "به‌هۆی خراپی شوێنه‌كه و نه‌بوونی جێگه‌یه‌كی شیاو، سه‌رجه‌م پارچه به نرخه‌كانی كۆی كردووەته‌وه كە مه‌ترسی له ناوچوونیان له‌سه‌ره".
به‌ڕێوه‌به‌ری رۆشنبیری هه‌ڵه‌بجه‌ش قه‌یرانی دارایی به هۆكار ده‌زانێت، كه نەتوانراوە وەک پێویست هاوکاری رێكخراوە ناحکوومییەکان بکرێت، ده‌شڵێ "به كۆتایی هاتنی قه‌یرانی دارایی، هاوكاری سه‌رجه‌م ئه‌و رێكخراوانه ده‌كه‌ن، كه كار‌و پڕۆژه‌ی خزمه‌تكردن پێشكه‌ش ده‌كه‌ن".
ھ.م