به وێنه.. هاووڵاتييه‌كى كه‌ركووك ماڵه‌كه‌ى ده‌كاته هۆڵێكى سينه‌مايى بۆ فيلمه كلاسيكييه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
هاووڵاتييه‌كى دانيشتووى شارى كه‌ركووك، ماڵه‌كه‌ى خۆى كردووه‌ته مۆزه‌خانه‌يه‌كى سينه‌مايى و له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له هاوته‌مه‌ن و عاشقانى هۆڵه‌كانى سينه‌ما، له ماڵه‌كه‌ى خۆي‌دا ئه‌و فيلمه كلاسيكيانه نمايشده‌كات كه له رابردوودا بينه‌رانيان نۆره‌يان بۆ كڕينى پليته‌كانيان ده‌گرت. مام عه‌بدولقادر، خوليايه‌كى جياوازى هه‌يه و حه‌زى له گه‌ڕانه‌وه‌يه بۆ رابردوو و ئه‌و بيره‌وه‌ريانه‌ى له‌گه‌ڵ فيلمه كلاسيكييه‌كانى سينه‌ماى جيهانى هه‌يبوون.
فۆتۆ: دیار حەیدەر (كوردستان24)