به‌ڤیدیۆ.. ته‌قه‌كردنی خانمه په‌رله‌مانتارێكی عێراق له شه‌وی سه‌ری ساڵ هه‌را ده‌نێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی وه‌حده جومه‌یلی، په‌رله‌مانتاری عێراق له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناڕه‌زایی زۆری چالاكوانانی به‌دوای خۆیدا هێناوه، كاتێك له دیمه‌نه‌كانی ئئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا نیشان ده‌درێت، كه ئه‌و خانمه په‌رله‌مانتاره له ئاهه‌نگی شه‌وی سه‌ری ساڵ له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا ده‌مانچه‌كه‌ی له جامی ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی ده‌رده‌هێنێت و به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی گوللـه به ئاسمانه‌وه ده‌نێت.
چالاكوانان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌تایبه‌تیش فه‌یسبووك ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌فتاره‌ی جومه‌یلی نیشانداوه و ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، "وێڕای ئه‌وه‌ی وه‌حده جومه‌یلی له به‌رزترین دامه‌زراوه‌ی ته‌شریعی عێراقه و ئه‌ركی ئه‌و پارێزگاریكردنه له گیان و سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان، به‌ڵام ئه‌و خانمه په‌رله‌مانتاره گوێ به مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و ره‌فتاره‌ی له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان نادات و به‌و ره‌فتاره‌ی كارێكی زۆر نابه‌رپرسانه ئه‌نجام ده‌دات".
چالاكوانان داواش له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن، رێككاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و خانمه په‌رله‌مانتاره بگرنه به‌ر و جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، "پێویسته پارێزبه‌ندی په‌رله‌مانتاری له سه‌ر جومه‌یلی هه‌ڵگیرێت و خۆی و ئه‌و كه‌سه‌ی له‌گه‌ڵی له‌ناو ئۆتۆمۆبیله‌كه‌دایه رووبه‌ڕووی یاسا ببنه‌وه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌هۆی ته‌قه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی له شه‌وی سه‌ری ساڵ له شاری به‌غدا، كه له ئه‌نجامدا منداڵك كوژرا و 77ی دیكه‌ش بریندار بوون، ئه‌مڕۆ هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شاره له هه‌ڵمه‌تێكدا ژماره‌یه‌ك كه‌سی ده‌ستگیركرد.
له‌و باره‌يه‌وه، په‌يجى (بغداد نيوز) داواى له وه‌زيرى ناوخۆى عێراق كردووه، جومه‌يلى ده‌ستگير بكات، به‌و پێيه‌ى پێچه‌وانه‌ى ياسا ته‌قه‌ى كردووه و ئاسايشى هاووڵاتيانى خستووه‌ته مه‌ترسييه‌وه.
وه‌حده جومه‌يلى، له مانگى ئۆكتۆبه‌رى رابردوودا، رايگه‌ياند، له ريزى كوتله‌ى ميحوه‌رى وه‌ته‌نى ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام كوتله‌يه‌كى نوێ به ناوى (ندا‌ء بغداد) پێكده‌هێنێت و هه‌وڵيش ده‌دات حزبێكى سياسى به‌و ناوه‌وه رابگه‌يه‌نێت.
H.B