ئهمشهو شهوى يهڵدايه چى دهربارهى دهزانيت؟
K24- ههولێر
شەوی يهڵدا درێژترین شەو و و كورترین رۆژی ساڵە، لە رووە زانستیەكەیەوە كاتێك روودەدات خۆر دەكەوێتە گەورەترین خاڵی سەر ھێڵی ناوەڕاستی زەوی، ئەمشەوە لە لایەن ئایین و بیروباوەرە جیاوازەكانەوە جەژنی بۆ دەگێڕن.
شەوی يهڵدا، واتە دواین رۆژی پاییز و یەكەم شەوی زستان كە بە درێژترین شەوی ساڵ ناودەبرێت، لەم شەوەدا سفرەیەك رادەخرێت بە مەبەستی كۆكردنەوەی خێزان و خزم ودۆست و ناسراوەكان بۆ بەخشینی خوشەویستی زیاترو پێكەوە دانیشتن تا ھەڵھاتنی خۆر.
ئهمشهوه دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی میتراییەكان، دواتر تێكەڵی بە زەردەشتیەكان بووە و گواستراوەتەوە بۆ ناو مەسیحییهت و رۆمیەكان و میللەتانی ديكه.
يهڵدا، وشەیەكی سریانیە بە واتای لە دایكبوونی دێت، میژووەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی میھرپەرستی میتراییزم واتە رۆژی لە دایك بوونی خواوندی میھرباس، لە ناو نەتەوە ئارییەكانی كۆندا، بەمانای سەركەوتنی رووناكی دێت بە سەر تاریكیدا، بۆيه لەم شەوەدا كەس ناخەویێت و پێيان وایە ئەھریمن زاڵ و حاكمە و دەبێ بە خەبەر بن تا ھەڵھاتنی خۆر.