پۆلیس: ئەفسەرەکەی پێشمەرگە لەلایەن پاسەوانێکی کوژراوە

"تاوانبارەكە دانی بە تاوانەكەدا ناوە"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

عەبدولخاڵق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر بە کوردستان24 راگەیاند، بە بڕیاری لیژنەی ئەمنی  پارێزگای هەولێر بڕیاردراوە سەرجەم ئەو کەسانە دەستگیر بکرێن، کە چەکی بێ مۆڵەتییان و ئۆتۆمبێلی بێ تابڵۆیان پێیە. گوتیشی، لە چەند شەوی رابردوودا هێزەکانمان 13 کەسیان دەستگیرکردووە، کە چەکی بێ مۆڵەتیان پێبووە.

سەبارەت بە دۆزینەوەی تەرمی ئەفسەرێکی پێشمەرگە بە کوژراوی لە نزیك وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئاشكرای كرد، ئەو ئەفسەرە لەلایەن یەکێك لە پاسەوانەکانی کوژراوە و تاوانبارەکەش دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

شەوی 17 ئەم مانگە تەرمی ئەفسەرێكی پێشمەرگە بە پلەی مقەدم بەناوی ئەمین خەلیل میران، تەمەن 36 ساڵە، لە نزیك وەزارەتی پێشمەرگە پێشمەرگە دۆزرایەوە.