"پاریس سانجێرمان شوێنگره‌وه‌ی نێیماری ده‌ستنیشان كرد"
به گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئه‌ورووپا، پاریس سانجێرمان له ئێستاوه شوێنگره‌وه‌ی نێیمار دا سیلڤای ده‌ستنیشان كردووه، چونكه به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه نێیمار ده‌توانێت له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له پاریس بڕوات.
دوای ئه‌وه‌ی میدیاكانی ئیسپانیا به گه‌رمی باسی هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار بۆ بارسێلۆنا ده‌كه‌ن، له هه‌مان كاتیش‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن یانه پاریسییه‌كه ئانتوان گریزمان ده‌كاته شوێنگره‌وه‌ی نێیمار.
نێیمار دا سیلڤا له هاوینی 2017 له یانه‌ی بارسێلۆناوه به 222 ملیۆن یۆرۆ گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و روویكرده یانه‌ی پاریس سانجێرمان، له ئێستاشدا ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار بۆ بارسێلۆنا بۆته بابه‌تی گه‌رمی میدیاكان.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی لكیپی فره‌نساش بێت، به‌رپرسانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له هاوینی داهاتوو ئاماده‌ن ده‌ستبه‌رداری نێیمار بن، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه نێیمار له كۆی 41 یاری له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 39 گۆڵی تۆمار كردووه.