فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام لە کەرکووك بەڕێوەدەچێت

"بە بەشداری 14 نمایشی بەرهەمی شانۆکارانی کوردستان و عێراق بەڕێوەدەچێت"

K24 - ھەولێر

چوارەمین فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام بە بەشداری 14 نمایشی بەرهەمی شانۆکارانی کوردستان و عێراق لەکەرکووك بەرێوەدەچێت.

نەژاد نەجم، سەرۆکی فێستیڤاڵەکە بە کوردستان24 راگەیاند: "بۆماوەی دوو رۆژ  چوارەمین فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام بەردەاوم دەبێت، 14 نمایش لە زۆربەی شارەکانی کوردستان و عێراق بەشداری دەکەن".

گوتیشی: "ماوەی هەر بەرهەمێك زیاتر لە 30 خولەك دەبێت، لەسەر بە دەستهێنانی خەڵاتەکانی باشترین، بەرهەم، بیرۆکە، دەرهێنان، ئەکتەری کور و کچ، کێبرکێ دەکرێت".

فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام ساڵانە ئەنجامدەرێت، ئەماساڵیش سەرەڕای خراپی بارودۆخی ئەمنی و سیاسی و کۆمەڵایەتی کەرکووك، بە هەوڵ و ماندووبوونی شانۆکارانی شارەکە، لە رۆژانی 15- 16 شوبات فێستیڤاڵەکە بەڕێوەدەچێت.