سێ کەس بە دار پۆلیسێک دەکوژن

خەڵکەکە کاردانەوەیان نییە بەرامبەر بەو تاوانە

K24 – هه‌ولێر:

لە شاری ئالاهاباد لە وڵاتی هیندستان پۆلیسێکی خانەنشینکراو لەلایەن سێ کەسەوە بە دار دەکوژرێت و هۆکارەشەی بۆ کێشەی زەوی و زار دەگەڕێندرێتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی گۆڵف نیوز، عەبدولسەمەد خان، قوربانییەکە، کاتێک بە پایسکیلەکەی بەرەو ماڵەوە دەگەڕێتەوە، سێ کەس کە خزمی خۆین، بە دار دەیکوژن.

ئەوەی بۆتە جێی باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەوەیە، ئەو کەسانەی نزیکن لە رووداوەکە هیچ کاردانەوەیەکییان نییە و سەیری مردنی ئەو پۆلیسە دەکەن.

ئەگەرچی لەلایەن پۆلیسەوە یەکێک لەو بکوژانە دەستگیرکراوە، بەڵام هاووڵاتیانی شارەکە ناڕەزایی زۆر دەردەبڕن بەهۆی زۆری تاوان و کوشتار لە شارەکەیان، بەجۆرێک کوشتنی هاووڵاتیان لەسەر شەقامەکان بۆتە دیاردە.

H.J