هەژاری زەهاوی لە تاران ئێرانییەکان فێری دەف دەکات

به‌شێكی زۆری به‌شداربووانی كاره‌ هونه‌رییه‌كانی هه‌ژار زه‌هاوی له‌ تاران ژنن

K24- تاران

هونەرمەندی دەفژەنی ناسراوی کورد هەژار زەهاوی ماوەی چەند رۆژێکە لە تارانی پایتەختی ئێرانە بۆ ئەنجامدانی چەند کۆنسێرت و کاری هونەری.

هەژار زەهاوی لە لێدوانێکی تایبەتدا لە تارانەوە بە کوردستان 24 ی راگەیاند، ماوەی چەند رۆژێکە بۆ ئەنجامدانی چەند کارێکی هونەری و کردنەوەی وۆرکشۆپێک لە بارەی دەفژەنین لە تارانە، کە بەشێکی زۆری بەشداران ژنن و بۆ یەکەمین جاریشە کارێکی لەو جۆرە بکرێت.

هەژار زەهاوی کە ماوەیەک لەمەوبەر بە مەبەستی کۆمەک کۆکردنەوە بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەرلەزەکەی سەرپێل زەهاو و کرماشان، لەگەڵ هونەرمەند رۆژان فەیزی لە ئەمەریکا چەند کۆنسێرتێکیان ئەنجامدا، کە ژمارەیەکی بەرچاوی رەوەندی ئێرانی و کورد بەشداربوون .

هەژار زەهاوی خەڵکی باشووری کوردستانە و ساڵانێکی زۆرە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا نیشتەجێیە و یەکێکە لە دەفژەنە بەناوبانگەکانی کورد لە جیهان کە لەگەڵ چەندین هونەرمەندی فارس، تورک،عەرەب، یۆنانی و ئازەری کاری کردووە، وەک: شەجەریان، عەلی رەزا قوربانی، هونەرمەندانی کورد شەهرام نازری و کامکاران، كازم ساهير، سامي يوسف و چەندین هونەرمەندی تر. لە چەندین وڵاتی دنیاش بەشداری کۆنسێرتی کردووە.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/4fdbb1f7-4be2-416e-bae9-1997fb907d7f/hazhar.ism/manifest