گەورەترین مار لە جیھان دۆزرایەوە

لە کتێبی گینسدا تۆمار دەكرێت
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/98fdbc56-be11-4477-98bf-4c0aeca91480/Gewretrin%20Mar%20le%20Cihan.ism/manifest

K24 - ھەولێر:

دۆزینەوەی مارێك لە مالیزیا کە درێژییەکەی 8 مەتر دەبێت، ئامادەکاری دەکرێت بۆئەوەی وەك گەورەترین مار لە جیھاندا لە کتێبی گینسدا تۆمار بکرێت.

مارەکە لە ناوچەی پینانگ لە مالیزیا دۆزراوەتە، لە کاتێکدا کە چەند کرێکارێك سەرقاڵی دروستکردنی باڵەخانەیەك بوون مارەکەیان بینیووە، دواتر تیمێکی بەرگری شارستانیان لێ ئاگادار کردوەتەوە، ئامادەکاری دەکرێت بۆئەوەی وەك گەورەترین ماری جیھان لە کتێبی گینسدا تۆمار بکرێت.

درێژترین مار بەگوێرەی پێوەری گینس لە ئێستا ماری میدوسایە کە ساڵی 2011 لە ویلایەتی میزوری ئەمریکا چووەتە ناو پێوەری گینسەوە، درێژییەکەی 7 مەتر و 67 سانتیمەتر بووە و کێشی 158 کیلۆ و 800 گرامە، بەڵام ئەم مارەی ئێستا دۆزراوەتەوە درێژییەکەی 8 مەترە و کێشی 90 کلیۆ لە ماری میدوسا زیاترە.