دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 11ی فه‌رمانبه‌ران به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بێت

لیستی دابه‌شكردنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان

K24 - هه‌ولێر:

به‌ گوێره‌ی ئه‌و لیسته‌ی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه‌، بڕیاره‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مووچه‌ی مانگی 11ی 2018ی فه‌رمانبه‌ران، دابه‌ش بكات.

به‌ گوێره‌ی لیسته‌كه‌، رۆژی 5ی شوبات/ فێبرایه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێده‌كات و یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش هی پێشمه‌رگه‌یه‌ و تا رۆژی  24ی شوبات/ فێبرایه‌ر مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به‌ حكوومه‌ت كۆتایی دێت.

دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان

ڕۆژی سێ شەممە ڕێكەوتی 5 / 2 / 2019

یەكەكانی 70 و 80ی پێشمەرگە

ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی 6 / 2 / 2019

وەزارەتی پەروەردە

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی 7 / 2 / 2019

وەزارەتی تەندروستی

ڕۆژی یەك شەممە ڕێكەوتی 10 / 2 / 2019

وەزارەتی دارایی و ئابووری

ڕۆژی دوو شەممە ڕێكەوتی 11 / 2 / 2019

وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، كەسوكاری شەهیدان، زیندانیە سیاسیەكان

ڕۆژی سێ شەممە ڕێكەوتی 12 / 2 / 2019

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی 13 / 2 / 2019

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی، وەزارەتی داد، ئەنجوومەنی دادوەری ھەرێم، خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكەوتی 14 / 2 / 2019

وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی سامانە سروشتیەكان، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێم

ڕۆژی یەك شەممە ڕێكەوتی 17 / 2 / 2019

ئەنجوومەنی ئاسایش، دەزگای گشتی ئاسایش، هێزەكانی زێرەڤانی، هێزی بەرگریی فریاكەوتن

ڕۆژی دوو شەممە ڕێكەوتی 18 / 2 / 2019

وەزارەتی شارەوانی‌ و گەشتوگوزار، وەزارەتی كشتوكاڵ، وەزارەتی كارەبا، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی گواستنەوه و گەیاندن، دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاكی، دەستەی ژینگه، دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای گشتی كاروباری مین

ڕۆژی سێ شەممە ڕێكەوتی 19 / 2 / 2019

وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی رۆشنبیری، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە، سەرۆكایەتی هەرێم، سەرۆكایەتی پەرلەمان، ئەنجوومەنی وەزیران

ڕۆژی چوار شەممە ڕێكەوتی 20 / 2 / 2019

خانەنشینانی سەربازی

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی 21 / 2 / 2019

خانەنشینانی مەدەنی

ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی 24 / 2 / 2019