دوو هونەرمەندی ئێرانی بەهۆی سەماکردن زیندانیکران

24 هەزار دۆلار سزای سەرپێچییەکەیانە

K24 – هه‌ولێر:

بەرپرسانی ئێران دوو هونەرمەندی ئێرانی بەهۆی بوونی دیمەنی سەماکردن لە شانۆگەرییەکدا دەستگیردەکەن و دواتر بەکەفالەت ئازادییان دەکەن.

ئاژانسی ئیرنای ئێرانی ئاشکرایکردووە، مەریەم کازمی، دەرهێنەری شانۆگەرییەکە و سەعید ئەسەدی، بەڕێوبەری هۆڵی شانۆ و هونەرمەند، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکراون، ئەمەش لەبەرئەوەی دیمەنێکی شانۆکە کە شانۆیەکی شەیکسپیر بووە، سەمای کوڕ و کچێکی تێدابووە.

ئێستا مریەم کازمی و سەعید ئەسەدی بە کەفالەت ئازادکراون، بەڵام دەبێت بڕی 24 هەزار دۆلار وەک سزای سەرپێچی یاساکانی کۆماری ئیسلامی بدەن.

H.J