خەڵكی شارۆچكەیەكی كوردستان گۆشتی كەڵەشێر ناخۆن
K24 - ماوەت
دانیشتوانی شارۆچكهی ماوەت بە درێژای تەمەنی دروستبوونی شارۆچكەکەیان حەزیان لە ئازاردان و سەربڕینی کەڵەشێر نەبووە، ئەم چیرۆکەش مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی کەڵهشكری تورك ویستوویانە لادێی ماوەت داگیر بکەن و کەڵەشێرەکان ھەموویان چوونەتە سەر بانەکان و خوێندوویانە و خەڵکەکەیان لە ھێرشەکە ئاگادارکردووەتەوە، ھەربۆیە تائێستا رێز لە کەڵەشێر دەگێریت، ئەو رێزەش وایکردووە پەیکەرێکی گەورە بۆ ئەو پەلەوەرە لە سهنتهری شارۆچكهكه دروست بکەن.