ژنێكی كورد مۆڵەتی لێخوڕینی بارھەڵگری پێدرا
K24 - كەركووك
ژنێكی كورد لە شاری كەركووك، دوای راھێنان و ھەوڵدان توانی وەك یەكەم ژن لە سنووری پارێزگاكە مۆڵەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر بە دەست بێنێت.
شەیدا عەبدولمەجید، ژنێكی کوردی خەڵکی شاری کەرکووکە و مۆڵەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی بارھەڵگری لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی کەرکووك پێدراوە. وەك باسی دەكات، بەنیاز نییە ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر لێبخوڕێت، بەڵام مەبەستییەتی بەربەستەکانی کۆمەڵگە بشكێنێ.
شەیدا دایكی دوو منداڵە ناوەكانی یاسا و رێسا، جگە لە داب و نەریت، یاسا و رێساش نەیانتوانی رێگربن لە بەردەم بەدیهێنانی ئاواتەكانی.
ھ.م