سۆلاری له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له چامپیۆنزلیگ چی گوت؟
سۆلاری راهێنه‌ری ریال مه‌درید له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له چامپیۆنزلیگ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه نابێت یاریزانه‌كانی بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه سه‌ركه‌وتنیان بۆ قۆناخی داهاتوو مسۆگه‌ر كردووه، ده‌بێت بۆ بردنه‌وه بجه‌نگێن.
سانتیاگۆ سۆلاری راهێنه‌ری ریال مه‌درید له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر سیسكا مۆسكۆ به‌شداریی له پرێس كۆنفرانسێك كرد و رایگه‌یاند كه هه‌وڵده‌ده‌ن باشترین ئاست پێشكه‌ش بكه‌ن.
سۆلاری گوتیشی: هه‌رچه‌نده ئێمه گه‌یشتنمان بۆ قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ مسۆگه‌ر كردووه، به‌ڵام ده‌بێت رێز له تیپی به‌رامبه‌ر بگرین و بۆ بردنه‌وه‌ش به‌ره‌نگارییان ببینه‌وه.
راهێنه‌ری ریال مه‌درید ده‌شڵێت: راسته ئێمه هه‌ندێك كێشه‌مان له پێكهاته‌ی تیپه‌كه هه‌بووه، به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌ین هاوسه‌نگییه‌كی باش له نێوان هێڵی به‌رگری و هێرشبه‌ر دروست بكه‌ین.
له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا سۆلاری ده‌ڵێت: كریستیانۆ باشترین یاریزانی مێژووی ریال مه‌درید چونكه، نازناوی زۆری بردۆته‌وه و ناوی له رێزی پێشه‌وه‌ی مێژووی شایانه‌كان دێت.
سۆلاری گوتیشی: گه‌شبینم كه یاریزانه پێكراوه‌كانمان له كورترین ماوه به باشترین شێوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه و هیوامان به هه‌موو یاریزانه‌كانمانه.
راهێنه‌ری ریال مه‌درید ده‌شڵێت: پێشبینی ده‌كه‌م كه جۆنیۆر ڤینسیۆس رۆژ له دوای رۆژ ئاستی پێشبخات، له یارییه‌كه‌ی سبه‌ش هیوام زۆرم به‌م یاریزانه هه‌یه.
سۆلاری گوتیشی: جارێ كاتی ئه‌وه نییه زۆر قسه له باره‌ی جامی جیهانی یانه‌كان بكه‌ین، به‌ڵام من به یه‌ك ئاست سه‌رجه‌م ئه‌م پاڵه‌وانێتی و خولانه‌م خۆشده‌وێـت كه به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ین، به ئه‌ندازه‌ی چامپیۆنزلیگ خۆشه‌ویستم بۆ جامی جیهانی یانه‌كانیش هه‌یه و كۆشش بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان باشترین ئاست پێشكه‌ش بكه‌ین.