زیاتر له نیوه‌ی دانیشتوانی سه‌ر گۆی زه‌وی ته‌ماشای گۆرانییه‌ك ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
گۆرانییه هاوینه‌ییه پڕ سه‌ماكه‌كه‌ی دیسپاسیتۆ "به هێواشی" ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی له ته‌ماشاكردن تۆمار كردوه‌و بووه‌ته ئه‌و گۆرانییه‌ی له مێژووی ئینته‌رنێتدا یه‌كه‌مین گۆرانی بێت كه زۆرترین كه‌س ته‌ماشای كردووه‌و تا ئێستا زیاتر له نیوه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی سه‌ر گۆی زه‌وی ته‌ماشایان كردووه‌و تا ئێستا بینه‌رانی گه‌یشتووه‌ته 4.6 ملیار كه‌س.
گۆرانییه‌كه له سه‌ره‌تای مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ به‌رهه‌مهاتووه‌و بڵاوكراوه‌ته‌وه، گۆرانیبێژ "لویس فۆنسی" پیۆرتۆریكۆیی و گۆرانیبێژی راپه‌ر "دادی یانكی" گوتوویانه و پاشان كۆپییه‌كی نوێیان بڵاوكرده‌وه كه جاستن پییه‌ریش به‌شداری له‌و كلیپه‌دا كردووه.
گۆرانییه‌كه چووه‌ته ریزبه‌ندیی یه‌كه‌می پێشبڕكێی گۆرانییه‌كان له 35 ده‌وڵه‌ت و پێش هه‌موو گۆرانییه‌كان كه‌وتووه‌ز
گۆرانی "دیسپاسیتۆ" توانی ژماره پێوانه‌ییه‌كه‌ی گۆرانیبێژی كه‌نه‌دی "پیپر" ببشكێنێت كه ساڵی 2015 بڵاوكرابووه‌وه، دیسپاسیتۆ توانیوویه‌تی ببێته سه‌ركه‌وتووترین گۆرانی گه به زمانی ئیسپانی گوتراوه له مێژوودا.
هه‌روه‌ها گۆرانییه‌كه توانی بچێته ریزی یه‌كه‌می 100 باشترین گۆرانی ئه‌مریكی بۆ ماوه‌ی 10 هه‌فته و له ئیسپانیاش ماوه‌ی 17 هه‌فته له پله‌ی یه‌كه‌م نه‌یه‌ته خواره‌وه و له بریتانیاش 9 هه‌فته پێشه‌نگ بووه.