وێنەیەکی نوسرەت کریستیانەکان تووڕە دەکات

تابلۆیەکی لیۆناردۆ داڤینچی شێوێندراوە

K24 – هه‌ولێر:

رۆژنامەنووسێک لە ئوردن بەهۆی دانانی وێنەی نوسرەت گۆکچە، سەڵت بەی، لە پشتی پەیامبەر عیسا لە تابلۆی ناوداری "دواین دێرە خوانی ئێوارە" سزا دەدرێت.

محەمەد ئەلوەکیلی رۆژنامەنووس لە وێبسایتەکەی خۆی، وێنەکەی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا دەستکاری ئەو تابلۆیەی لیۆناردۆ داڤینچی کردووە کە لای بەشێک لە کریستیانەکان بە پیرۆز دادەنرێت.

ئەلوەکیلی، نوسرەتی خستووەتە پشت پەیامبەر "عیسا" و بە جووڵە ناودارەکەی خوێ دەکات بەسەر خواردنەکەیدا کە ستەیکی گۆشتە.

بەرپرسانی ئوردن رایانگەیاندووە، ئەو رۆژنامەنووسە بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی ئەلیکترۆنی سزا دەدرێت و شەش بۆ 12 مانگ زیندانی دەکرێت.

سەڵت بەی، چێشتلێنەرێکی تورکە، خاوەن زنجیرەیەک رێستۆرانتە لە تورکیا و چەند وڵاتێکی دیکەی جیهان، تاکو ئێستا چەندین کەسایەتی دیاری جیهانی سەردانیان کردووە.

سەردانی ماودرۆی سەرۆکی ڤەنزیۆلا بۆ چێشتخانەکەی نوسرەت

H.J