بزانه ته‌مه‌نى تۆ به‌كۆرى چه‌نده؟
K24- هه‌ولێر
له‌كۆريا، شێوازى هه‌ژماركردنى ساڵه‌كانى ته‌مه‌ن، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانى جيهان جياوازى هه‌يه.
ماڵپه‌ڕى ( عربى Sputnk) ، بڵاويكردووه‌ته‌وه، هه‌ژماركردنى ساڵه‌كان ته‌مه‌ن له‌كۆريا، جياوازى له‌گه‌ڵ وڵاتان، به‌جۆرێك كۆرييه‌كان هه‌ر له رۆژى يه‌كه‌مى له‌دايكبوونى منداڵ، ته‌مه‌ن به‌يه‌ك ساڵ هه‌ژمار ده‌كه‌ن، چونكه كۆرييه‌كان هه‌ژماركردنى رۆژ و مانگه‌كانى ناوسكى دايكيش له‌گه‌ڵيدا هه‌ژمار ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نى منداڵ له‌نێو سكى دايك نۆ مانگه، به‌ڵام ئه‌وان له‌يه‌كه‌م رۆژيدا دێته دونياوه، به‌يه‌ك ساڵ ته‌مه‌ن هه‌ژمارى ده‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌گه‌ر بێت و منداڵيك له‌شه‌وى سه‌رى ساڵى زايينى له 31ى ديسه‌مبه‌ر له‌دايك بێت، له 1ى يه‌نايه‌رى ساڵى نوێ‌دا جگه له ساڵێكى ته‌مه‌نى ناو سكى دايك، ساڵيكى ديكه‌شى بۆ زياد ده‌كه‌ن و ده‌بيته دوو ساڵ ته‌مه‌ن.