به وێنه.. شه‌ڕه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى خورماتوو ببينه
K24 – هه‌ولێر:
كوردستان 24 ژماره‌يه‌ك وێنه‌ى شه‌ڕى ئه‌مڕۆى هێزه خۆبه‌خشه‌كانى خورماتوو له‌دژى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى بڵاوده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ له نزيك گوندى قه‌ڵخانلوى سه‌ر به شارۆچكه‌ی خورماتوو شەڕ لە نێوان خەڵكی خۆبەخش و حەشدی شەعبی روویدا و بە پێی زانیارییەكان حەشد زیانی گیانیی ھەیە.
پێشتر چەند خۆبەخشێك بە كوردستان24 یان راگەیاند: "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 29/11/2017 چەكدارانی حەشدی شەعبی لە گوندی قەڵخانلووی خوارووی خورماتوو، بازگەیان دانابوو و رێگرییان لە خەڵكی شارۆچكەكە كردووە، بۆیە خۆبەخشەكان ھێرشیان كردوونەتە سەر و تا ئێستاش شەڕەكە بەردەوامە.
هه‌روه‌ها رایانگەیاند: "حەشدی شەعبی زیانی گیانیی ھەیە، بەڵام خۆبەخشەكان ھیچ زیانێكی گیانییان نییە".