ئه‌و كاندیدانه‌ی پارتی له سنووری هه‌ولێر و سۆران زۆرترین ده‌نگیان هێناوه
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی ئه‌و ئاماره به‌راییانه‌ی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتوون، ژماره‌یه‌ك كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان، زۆرترین ده‌نگی سنووری سه‌نته‌ری هه‌ولێر و سۆرانییان به‌ده‌ستهێناوه.
وه‌ك ئه‌و داتایه‌ی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، له ناو هه‌ولێر، جه‌لال په‌رێشان، كاندیدی ژماره 25ی پارتی، زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، كه (16716) ده‌نگه، هێمن هه‌ورامی، سه‌رۆكی لیستی پارتی‌یش دووه‌مه و (10606) ده‌نگی هێناوه، ریزبه‌ندی سێیه‌میش له سنووری هه‌ولێر ئومێد خۆشناوه كه (5307) ده‌نگی هێناوه.
له سنووری سۆرانیش، وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی، كاندیدی ژماره 44ی پارتی، له سنووره‌كه زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه كه (6454) ده‌نگه.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه، 30ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2018، ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو و به گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانیش، له‌سه‌ر ئاستی كوردستان، پارتی هێزی یه‌كه‌مه و به رێژه‌یه‌كی زۆر له پێش هه‌موو حزبه‌كانی دیكه دێت.
ئ. م