ڤيديۆ.. له رۆژى هاوسه‌رگيرياندا هێليكۆپته‌ره‌كه‌يان كه‌وته‌خواره‌وه و گيانيان له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
بووك و زاوايه‌ك بڕيارياندا به هێليكۆپته‌ر بچنه شوێنى ئاهه‌نگه‌كه‌يان، به‌ڵام به‌خت ياوه‌ريان نه‌بوو، بۆ هه‌ميشه نه‌گه‌يشتن.
له گرته‌يه‌كى ڤيديۆيدا كه سايتى ده‌يلى مێلى بريتانى بڵاويكردووه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت بووك و زاوايه‌ك له ناو هێليكۆپته‌ر گرته‌كه‌يان تۆمار كردووه و زۆر دڵخۆشن به‌وه‌ى ده‌چنه شوێنى ئاهه‌نگى هاوسه‌رگيريان.
سايته‌كه نووسيويه‌تى: رووداوه‌كه له مانگى ديسه‌مبه‌رى 2016 له شارى ساو پاولۆى به‌رازيل روويداوه.
له‌و هێليكۆپته‌ره‌دا جگه له بووك و زاوا سێ كه‌سى ديكه‌يان له‌گه‌ڵ بووه.
يه‌كێك له‌و سێ كه‌سه براى بووه و يه‌كێكى ديكه‌شيان وێنه‌گره‌كه‌يان بووه، كه ئافره‌تێكى دووگيان بووه و سكى شه‌ش مانگ بووه.
ئه‌وان له رێگه‌دا به دڵخۆشى چاوه‌ڕێى گه‌يشتنيان ده‌كرد، ته‌نيا يه‌ك كيلۆمه‌تريان مابوو بگه‌نه شوێنى ئاهه‌نگه‌كه كه هێليكۆپته‌ره‌كه كێشه‌ى ته‌كنيكى بۆ درووست بوو.
له ئاكامدا هێليكۆپته‌ره‌كه تێكشكا و سه‌رجه‌م سه‌رنشينه‌كانى گيانيان له‌ده‌ستدا.